لە ساڵی 1943 لە گەڕەکی #سابوونکەران#ی شاری سلێمانی لەدایکبووە. چیرۆکنووس و یەک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی #سلێمانی# بووە، لە سەرەتای هەفتاکانی سەدەی 20ەوە تێکەڵی کاری شانۆ و نواندن بووە. ڕۆژی #21-05-2019# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. تەرمەکەی لەسەر تەختەی شانۆی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانییەوە بەڕێکرا بەرەو گۆڕستان.