پشتیوان سادق عەبدوڵڵا
یەکێکە لە کەسایەتییە حیزبی و حکوومیەکانی هەرێمی کوردستان و لە یەک کات وەزیری پەروەردە و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی (بە وەکالەت) لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ژیان
پشتیوان سادق لە ساڵی 1969 لە هەولێر لەدایکبووە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە 2013 بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسای گشتی بەدەستھێناوە، پێشتریش هەردوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسای گشتی بەدەستهێنابوو.
ئەو ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە. ھەروەھا مامۆستای کۆلێژی یاسا و ڕامیاری بووە لە زانکۆی سەڵاحەددین.
ماوەیەک بەرپرسی لقی دووی پارتی بووە و ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆکی فەخری ڕێکخراوی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری یاساییە.
بڕوانامە:
دوکتورا لە یاسا
ماستەر لە یاسا
بەکالۆریوس لە یاسا
قۆناغەکانی کارو بەرپرسیاریەتی:
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە وەکالەت (کابینەی هەشتەم) .
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسی پێشووی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.
سەرۆکی فەخریی ڕێکخراوی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری یاسایی.
زمان:
کوردی (زمانی دایک) .
عەرەبی (زۆرباش) .
ئینگلیزی (باش) .