لە دایکبووی ساڵی 1974 لە دێی هەڵەدەن لە باخی زێوکە. شوێنی لە دایکبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کاتی سەردەمی شۆڕش بوو کەس و کاری لەم دێیە بوون. بە بنەماڵە خەڵکی شاری #سلێمانی#ن و لە سالی 1998تەوە لەئەڵمانیا دەژیت ئیستاش لیرە خەریکە بە خوێندنی ئارایشتو جوانکاری مەساچ، پێشتریش خوێندی ڕیزمانی ئەلمانی ماوەی دووسال خوێندوە لەگەلئەوەشدا بەشی پۆلیتیکی ئەلمانی کردوە لەم ماوەیەی ئەلمانیادا چەند جار کاری کردوە لەگەل خویندنەکەیدا لە ئارایشت ئیستاش بەهەمان شیوە خەریکی خوێندنەکەیەتو بەهیوایە شەهادەیەکی باش بیةیت تا بتوانێت ماستەر تەواوبکات، زۆر حەزی بەخوێندنەوەی هەموو چۆرە کتێبێکە بەتایبەتی بەشی مێژوو ئاینەکانو کۆمەلایەتی بەدەر لەوانە ڕۆژانە چەند کات ژمێرێک تەرخان دەکات بۆ خوێندنەوەی ئەدەبیاتی کوردی و ئەلمانی، لەم ماوی چەند سالەدا چەندین هۆنراوە نوسینی نوسیوە کە لەزۆربەی ڕۆژنامەوە گۆڤارەکانی کوردستان بلاو کراوەتەوە بەدەر لەوەش هۆنراوەکانی لە مالپەری چرا تیڤی دا ئەنرێت، هەر لەمندالیەوە خولیای خوێندنەوەو نوسینی هەبوە هەر لەبەر ئەوەشە ڕەشید ئەفەندی باپیری زۆر بەی زۆری هۆنراوەکانی بەدەستی سارا نوسیوە، ڕۆژانە هەندی لە هۆنراوەکانی کەلەشاعیرانی پێ خوێندۆتەوە ڕۆژی بە 50 فلسی ئەکاتە ئەو دیوانە کۆناکانی هەموو خوێندۆتەوە، وە لەسالەکانی 1984 هەتا 1992 لە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی بەژدار بوە لە یاری باسکەو ڕاکردنی 800 مەتری یەکەمی کچانی ئەوسای سلێمانی بوە مامۆستا عاصی و مامۆستا ڕوناک ڕاهێنەری بون، لەدوای ئەم ماوەیەش ژیانی خیزانی پێک هێناوە ئیستا لەگەل مالو مندالیا لە ئەلمانیا دەژی و دووکوری هەیە بەناوی میر وژیر کە کورە گەورەکەی سالی 1993 چاوی بەدنیا هەلهیناوە لەشاری سلێمانی وە کورە بچکۆلەکەی بەناوی ژیر لە ئەلمانیا لەشاری نورنبیرگ لە سالی 2000 لەدایک بوە