هونەرمەند (ئاواز مەحمود) ساڵی 1963 لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە مامۆستای سەرەتاییە ئەو هونەرمەندە ساڵی 1980 بە ڕۆڵی ناسکە بەشداری شانۆگەری (هەبو نەبو) کردووە لە دەرهێنانی مامۆستا (سەباح عەبدولڕەحمان) ئەمە یەکەم و دواهەمین کاری هونەری بووە هۆی دور کەوتنەوەی ئەم هونەرمەندە لە هونەر کە خۆی دەڵێت تەعلیقی خەڵک و شارەکەی بوو بە جۆرێک بێزاریان کردبوو ناسکە خان ئێستا دایکی 6 منداڵە ئەو هونەرمەندە یەکەمین شانۆکاری ئافرەت بوو لە کوردستان لەبەردەم کامێرا دەستی پیاوێکی شانۆکاری هاوپیشەی خۆی بگرێت کە ڕەجەب (سەعدون یونس) بوو پێی وایەبەشێکی زۆری قسەو قسەڵۆکی خەڵک بۆ ئەوە بوو کە چۆن دەبێ ئافرەتێکی غەریبە دەستی پیاوێک بگرێت کاتێک دەرهێنەر داوای لێکرد دەستی ڕەجەب بگرێت بەلایەوە قورس بوو بەڵام هونەرمەند جەودەتی برای کە ڕۆڵی (شالیار) ی هەبوو پێی دەڵێ ئاساییە دەستی بگرە ئەوە تەمسیلە لە کاتێکدا ئەوەشی دەزانی بۆ ڕۆژگار و سەردەمێکی وەکو ئەو کات دەبێتە بوێری بەڵام دیسان ناسکەی بوێر ئامادە نیە بگەڕێتەوە بۆ شانۆ کارە هونەرییەکانی خۆی وەک یادگارییەکی شیرین لە ژیانی خۆی دەهێڵێتەوە دەشڵێ نێوان من و شانۆ تەواو بووە