ڕەئوف حەسەن کە هاوڕێکانی بە (ئوفە) ناویان دەبرد، ساڵی 1945 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. لەو نووسەرانەیە کە ژیان و مەرگێکی سەختی ئەزموون کردووە.
دوای ئەوەی قۆناغەکانی خوێندنی بڕیووە و خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە، خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی بەریتانی لە بەغدا خوێندووە.
ساڵانی 1985 -1964 وەک کرێکار لە کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار و کارگەی جگەرە کاریکردووە، ئەمەش وایکردووە لە نووسەرە یەکەمەکانی بوواری ئەدەبی کرێکاریی بێت و لە ئەدەب و نووسینەکانیدا ڕەنگ بداتەوە.
ساڵی 1959 لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی (کۆمەڵەی ئەدەبیاتی پرشنگ) یان دامەزراند و گۆڤاری ( پرشنگ) یان بە دەستوخەت بڵاوکردەوە. واتە خۆیان گۆڤارەکەیان دەنووسییەوە، نەیاندەتوانی چاپی بکەن. لەگەڵ مامۆستا عومەر مارف بەرزنجی یشدا هەفتەنامەی (تریفە) یان هەر بەدەستوخەت بڵاوکردووەتەوە.
دواتریش خۆی بە تەنیا گۆڤاری کەژی بە دەستوخەت دەرکردووە. لە چەندین ڕێکخراوی پیشەییدا کاری کردووە وەک (یەکێتی نووسەرانی کورد، کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی- مەڵبەندی گشتی، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان) هەروەها دامەزرێنەری تیپی پێشڕەوی شانۆی کورد بووە . وەک وەرگێڕێکی بەتوانا بەهۆی وەرگێڕانی ڕۆمانی ( جەنابی موفەتیش) ەوە کارامەیی خۆی نواند و بەڕێوبەری درامای (لانەوازان) بووە، کە یەکێکە لە دراما سەرکەوتووەکان. مامۆستا ڕەئووف حەسەن نووسەرێکی فرەڕەهەند و ڕۆژنامەنووسێکی لێهاتوو بوو، وەختی خۆی بەرنامەی ڕۆشنبیریی لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا و تەلەڤزیۆنی #کەرکووک# پێشکەش کردووە. ئەم نووسەرە بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەکانییەوە لە سەردەمی بەعسدا دووچاری زیندان و ئەشکەنجە و دوورخستنەوە لە کارەکەی بووەتەوە.
ڕۆژی #2018-12-21# کۆچی دوایی کرد و گردی سەیوانی کرد بە دوا مەنزڵگەی.
ڕەئوف حەسەن خاوەنی 25 پەرتووکی چاپکراوە، ناوی هەندێک لە پەرتووکەکانی ئەمانەن.
$گەردوونناسی$
• گەردوون (باسێکی زانستیانەیە) 1967
#کوورتە چیرۆک#
• سبەینێ باوکت دێتەوە (کۆمەڵەچیرۆک) 1971
• چەکەرە (کۆمەڵەچیرۆک لەگەڵ دوو نووسەری دیکەدا) 1973
• دەرزی ئاژنی خەمەکان (1988)
• وێنەکەی خوشکت (کۆمەڵەچیرۆک) 1999
$ڕۆمان$
• خۆری تار (کۆچی سوور) 1999
٭ ڕۆمانی (چیمەن ) 2018
$ڕۆژنامەوانی$
• ھەواڵنێری تەلەڤیزیۆنی (2011)
• گۆڤاری ڕۆژنامەوانی و ھەڵسەنگاندنێک (2006)
• لە بەینمان دەرناچێت
• ئەلفاو بێتای ڕۆژنامەگەری (1999)
$وەرگێڕان$
• تیۆری نیسبی (بابەتێکی زانستیانە) 1984
• ھونەری جەنگ (2004)
• سۆفیگەری (2005)
• کوردناسی (2006)
$ڕەخنەی ئەدەبیی:$
• کرێکار و چیرۆکی کوردی (1982)
• ئەندێشە جوانەکانی ڕۆح لە چیرۆکی کوردیدا (2007)
• خولیای مەیموونە سپییەکان (2007)
ئامادەکردنی/ گوڵەباخ [1][2]