ناوی سیانی : بەختیار ئەحمەد ڕەئوف.
نازناو : بەختیار مەلا ئەحمەد.
ساڵ و شوێنی لەدایکبون : 1980 – #سلێمانی# – گۆیژە.
شوێنی نیشتەجێ بون : سلێمانی – گەرەکی زەرگەتە.
گروپی خوێن : +AB.
بروانامە : بەکالۆریۆس – زانکۆی #دهۆک#.
شارەزایی : بواری ڕاگەیاندن بینراو – بیستراو – خوێندراو – ئەلیکترۆنی، هەروەها نوسین و ئامادەکردنی ڕاپۆرت و ڕێپۆرتاژ و بەرنامە و خوێندنەوەی دەنگ و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بەتایبەت بەرنامەیۆرد، ئەکسڵ.
کاری ئێستا : نوسەر و ڕۆژنامەنوس – بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان.
ساڵی دەست بەکاربون لەبواری ڕاگەیاندندا : 1997.
بواری پەیوەندی : پەیوەندی توندو تۆڵ لەگەڵ تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا بە هەموو ڕاگەیاندنە حزبی و سەربەخۆکان بینراو، بیستراو، خوێندراو، ئەلیکترۆنی.
بەشداریکردنی خول : پێنج خولی تایبەت بە بواری ڕاگەیاندن بەسەرپەرشتی مامۆستایانی هۆڵەندی و سویدی و ئەڵمانی و فەرەنسی و ئیتاڵی لەناوەوە و درەوەی وڵات و خولێکی تایبەت بە بواری ڕاگەیاندن لەلایەن کەناڵی العربیە و خولێکی تایبەت بە بواری ڕاگەیاندن لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
خەڵاتی ڕێزلێنان : خەڵاتێکی ڕێزلێنان لە پارێزگاری دهۆک بەهۆی سەرکەوتنی لە کاری پەیامنێری بە هەردوو شێوەزاری #سۆران#ی و بادینی، خەڵاتێکی تایبەتی لە کەناڵی KTV دهۆک و ڕادیۆی دەنگی کوردستان دهۆک بەهۆی بەشداریکردن لە گواستنەوەی ڕوداوەکانی پرۆسەی ئازادی ساڵی 2003 لە شاری #موسڵ#ەوە، خەڵاتێکی تایبەتی لە هەفتەنامەی بانگ بەبۆنەی وازهێنان لە جێگری سەرنوسەری ئەو هەفتەنامەیە، خەڵاتێکی تایبەتی #وەزارەتی ئەوقاف# بەهۆی کارکردنی بێبەرامبەر بۆ سایتەکەیان بۆماوەی یەک ساڵ.
تێبینی :- تائێستا لە ڕۆژنامەکانی خەبات و #هەولێر# و پەیام و بانگ و ئەڤرۆ و پەیمان و ڕوانین و خوێندنی لیبراڵ و گۆڤارەکانی زانکۆیا دهۆک و پێشەنگ و خۆری ئیسلام و گوڵان و خەباتی قوتابیان و پێشکەوتن و گەنج و چەندین سایتی ئەلیکترۆنی بەتایبەت سایتەکانی پەیامنێر و کوردستان ئۆنلاین و کوردستان نێت بابەتی بڵاوکردۆتەوە، ئەمە جگەلەوەی ماوەی یەک ساڵ جێگری سەرنوسەری هەفتەنامەی بانگ و ماوەی دوو ساڵ سەرنوسەری بەشی عەرەبی گۆڤاری زانکۆیا دهۆک بووە.