توێژەر و بێژەری ناوچەی موکریان ساڵی 1952 لە شاری #مەهاباد# لە دایکبووە.
لە کۆلێژی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران دەنگهەڵگری خوێندووە.
تا ئێستا وەکوو ئەکتەر، بەرهەمهێنەر، دەنگهەڵگر، بێژەر و دەرهێنەر لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ناوەندی مەهاباد هاوکاری کردووە و هەروەها وەکوو ئەکتەر و دەرهێنەری سینەماش چالاکی هونەری کردووە.
ئێران پەناە لە ساڵەکانی 1978 تا 1980 وەکوو بەرپرسی هونەری گرووپی فەرهەنگ و هونەر و هەروەها لە ساڵی 2003ەوە دەنگهەڵگری بەرنامە جۆراوجۆرەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ناوەندی مەهاباد بووە. هەروەها لە درێژی چالاکییەکانی هونەری خۆیدا ئەنجوومەنی شانۆیی شاری مەهابادی دامەزراند و لە ساڵەکانی 1991 تا 2000 بەرپرسیارییەتی ئەم ئەنجوومەنەی لە ئەستۆدا بووە.
لە ساڵی 1991 دیپڵۆما و خەڵاتی یەکەمی دەنگهەڵگری موزیکی لە فیستیڤاڵی بەرهەمەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکانی ئێرانی بەدەستهێنا. هەروەها لە 14مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر لە ساڵی 1995 بە دەرهێنانی شانۆگەری سەیدەوان بە پێی بەیتی کوردی سەیدەوان لە بەشی کێبڕکێی فیستیڤاڵ بەشداری کرد.
لە ساڵی 2001 وەکوو ئەندامی لێژنەی ناوبژیوانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی شانۆی کوردی لە شاری #سەقز# بەشداری کرد و شانۆگەرییە کوردییەکانی ئەم فیستیڤاڵەی هەڵسەنگاند.