حیزبی سۆسیالستی کورد (پاسۆک) لە ڕۆژی
11-09-197511-09-1975 بە دەسپێشخەری یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کە ناوی “
ئازاد مستەفائازاد مستەفا ”یە لە شاری
کەرکووککەرکووک دامەزراوە، هەڵبژاردنی شاری کەرکووک وەک شوێنی دەرکردنی بەیاننامەی دامەزراندن بۆ تەحەداکردنی حیزبی بەعس بووە، کە لەو کاتەدا پڕوپاگەندەی ئەوەی بڵاودەکردەوە کە بۆ ئەبەد شۆڕشی کوردی کۆتایی هاتووە، لە دوای نسۆکی شۆڕشی ئەیلول کە بەهۆی ڕێکەوتنامەی جەزائیرەوە لەنێوان شای ئێران و
سەددام حسێنسەددام حسێن جێگری سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێراق ساڵی (1975) شۆڕشەکە کۆتایی هاتبوو، هەر بۆیە لەو کاتەدا بێ ئومێدیەکی گەورە ڕووی لە کوردستان کرد بوو.
سەرەتا بە ناوی (پارتی سۆسیالستی نەتەوەی کورد) دامەزراوە، دواتر لە کۆنفرانسی یەکەمی حیزب لە 11ی ئەیلولی
1976 لەسەر پێشنیاری د.
جەمال نەبەزجەمال نەبەز ناوەکەی گۆڕاوە بۆ پارتی سۆسیالستی کورد.