دەرهێنەری سینەمایی.
عەلی بەدرخان، دەرهێنەری ناوداری کورد، خەڵاتی نیلی لە میسر وەرگرت، کە باڵاترین خەڵاتەو ساڵانە لە بواری هونەر، ئەدەب و زانستی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە بیرمەندان دەکرێت. عەلی بەدرخانی تەمەن 71 ساڵ، ساڵی 2017 ئەم خەڵاتەی لە میسر پێشکەشکرا، کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕۆشنبیری میسری ئەم خەڵاتە دەستنیشان دەکرێت و دەبەخشرێتە بیرمەندان و هونەرمەندان. خەڵاتی نیل لەسەردەمی حوسنی موبارەکی سەرۆکی پێشووی میسری بەناوی خەڵاتی موبارەک بووە، بەڵام لە ساڵی 2011 ناوی خەڵاتەکە گۆڕا بە خەڵاتی نیل، کە خەڵاتەکە پاداشتێکی داراییشی لەگەڵە، کە بە 500 هەزار جونهیەی میسری و 28 هەزار دۆلاری ئەمریکی دیاریکراوە. عەلی بەدرخان لەساڵی 1946 لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەدایکبووە، عەلی بەردخان کوڕی ئەحمەد بەدرخانی گەورە دەرهێنەری کوردەو هاوژینی ئەکتەری ناوداری میسری #سوعاد حوسنی# بووە. عەلی بەدرخان لە ساڵی 1967 لە پەیمانگەی باڵای سینەما لە میسر دەرچووە، یەکەمین فیلمی سینەمایی بەناوی(الحب الذي کان) بووە، خاوەنی دەیان فیلم و درامای میسرییە.