لە دایکبووی5ی نۆڤەمبەری 1972 لە #سلێمانی#.
دەرچووی #زانکۆی سەڵاحەدین# -#هەولێر# کۆلێژی ئەدەبیات بەشی جوگرافیا لە ساڵی 1995
2007-2009 وەک وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی (أصوات العراق)
2012-2015 بەڕێوەبەری کۆمپانیای (ڤاسک) بۆ وەرگرتنی ڤیزای بەریتانی
2010-2012 بەڕێوەبەری نووسین لە کۆمپانیای (BPG)
2003-2005 مامۆستا
2005-2016 ڕابەری پەروەردەیی
پەرتووکەکان:
(#دراسات في تاريخ الکرد#) کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی مێژویی و جوگرافی (وەرگێڕان)
(اکلوا البطاطا) کۆمەڵێک کورتە چیرۆک (وەرگێڕان)
من هەبم یاخود نا ئەمەیە مەهزەلەکە (هۆنراوە)
لە کەوتنە خوارەوەشدا بالەکانم ئاسمانیان هەژاند (هۆنراوە)
لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکان وەرگێڕان و وتار و هۆنراوەی بڵاو بوونەتەوە: گوڵان، ڕامان، شین، لڤین، ئاییندە، حەجەلنامە، مەدا ڕۆژنامەکانی میدیا خەبات، #کوردستانی نوێ#، هەولێر...
بەشداریکردن لە وۆرکشۆپی (التزامن من اجل الشعب العراقي) وەک ڕۆژنامەنووسێکی چالاک لە بواری ژناندا لە ساڵی 2009 لە ئیتاڵیا.
لە ساڵی (1991) و بۆ خوێندن چووەتە هەولێر، پاشان هەر لە هەولێر و دوای تەوابوونی خوێندنی کۆلێژ هاوسەرگیری لەگەڵ شاعیر و نووسەر #فەرهاد پیرباڵ# کردووە و دوو منداڵیان پێکەوە هەیە. پاشتر لەیەکتری جیابوونەتەوە.