ناو: سیروان
نازناو: سیروان بارزانی
ناوی باوک: سابیر مستەفا شێخ محەمەد بارزانی
ساڵی لەدایکبوون: 1970
شوێنی لەدایکبوون: شاری
هەولێرهەولێر
ژیاننامە
ئەفسەر و سیاسەتمەدار سیروان سابیر مستەفا شێخ محەمەد، ناسراو بە (سیروان بارزانی) ، ساڵی
1987 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی
2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
سیروان بارزانی ساڵی
1970 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لە بنەماڵەی شێخەکانی تەکیەی بارزانە. ساڵی
1998 کۆلێژی سەربازیی
زاخۆزاخۆی تەواوکردووە. ساڵی
2015 دکتۆرای شانازیی لە بواری ئاساییشی نەتەوەییدا لەلایەن ئەکادیمیای کامبریجی زانستی و تەکنەلۆجی لە کۆماری میسری عەرەبی پێبەخشراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
خەباتنامە
سیروان بارزانی ساڵی
1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و ساڵی
1979 لەگەڵ باوکیدا گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و بۆ شاری بەغدا دوورخراوەتەوە. ساڵی
1987 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی
1987 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووه. ساڵی
1988 بەشداریی لە داستانی خواکوڕک دژ بە سوپای ئێڕاق کردووە. ساڵی
1990 بەرپرسی هێزی پاسەوانەکانی سەرۆک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و ساڵی
1991 یاریدەدەری
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی لە قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان بووە و بەشداریی لە ئازادکردنی شاری
سلێمانیسلێمانی دا کردووە.
نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی
2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی
1994 فەرماندەی سوپای بارزان-ی سەر بە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵی
1999 ڕاوێژکاری سەرۆک مەسعود بارزانی بووە. ساڵی
2014 پلەی سەربازیی لیوا (جەنەراڵ) ی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێ بەخشراوە. ساڵی
2014 و لە شەڕی دژ بە
داعشداعشدا کراوەتە بەرپرسی میحوەری شەشەمی سەربازیی گوێر-مەخمور لە سنووری پارێزگای هەولێر.
-بەڕێوەبەری کۆڕەک تلیکۆمە.
[1]