مێژووی دروست بوونی ناحیەی ناڵپارێز ئەگەڕێتەوە بۆساڵی (1978) و لەو کاتەدا ڕژێم ئەو شوێنەی کرد بە ئۆردووگا ی زۆرەملێ و ئیدارەی ناحیەو شارەوانی بۆدانا.
یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەکە لەساڵی (1988) دابوو بەناوی (ئەحمەد) ناسراو بە (ئەحا لەیلێ).
بەهۆی شەڕی عێراق ئێرانەوە ساڵی (1983)چۆڵ کراو ڕوخێنرا و ئاوەدانی تیا نەما. پاش ڕاپەڕین لەساڵی (1991) و کۆڕەو، جارێکی تر ناڵپارێز ئاوەدانی بۆ گەڕایەوە. ئەوکاتە ئیدارە نەبو ڕێکخراوە جیهانیەکان هاتنە ناو کوردستانە و لە ساڵی (1991) ڕێکخراوی مانگی سور ی نێودەوڵتی(icrc) یەکێک لە خوێندنگە کانی ناو ناڵپارێزیان نۆژەن کردەوه.
نەخۆشخانەیەکیش تا ساڵی (1992) ئەورێکخراوە بەڕێوەی دەبرد پاشان لەساڵی (1993) حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەی دەبرد تاساڵی (1997) کۆی نەشتەر گەری گەورەو بچوک بریتی بو لە (10000) دەهەزار نەشتەر گەریو ئێستا تەنها بنکەیەکی تەندروستی تیایە
ساڵی (1992) بنکەی پۆلیسی بۆ گەڕایەوە تاساڵی (1998) پاش سەردانێکی بەڕێز کاک (کۆسرەت) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ قەزای #پێنجوێن# گەڕانەوەی ئیدارەی ناحیەی ناڵپارێز خستە بەرنامە و کاری تەواوی بۆکرا و بە ڕەسمی ناڵپارێز جارێکی تر دام و دەزگای حکومەتی هەرێمی تیا دامەزرا، یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز لەحکومەتی هەرێم (ئاوات عومەر قادر) بوولە (#15-02-1999#) دەست بەکار بو پاش گەڕانەوەی ئیدارە بەشەکانی تری ئیدارە ی تیادامەزرا
فەرمانگەی باری شارستانی لە مانگی (6/1999)تیادامەزرا
لقی کشتوکاڵی لە ساڵی (2000) دا دامەزرا
شارەوانی لە ساڵی (2000)دا تیاید ا هەڵبژاردن کراو دامەزرا
بنکەی پۆلیسی دارستان لە ساڵی (2004) دا دامەزرا
بنکەی سامان ودروستی ئاژەڵ لە (#01-04-2002#) دا دامەزرا
سەربە شاردێی #ناڵپارێز#ی شارۆچکەی #پێنجوێن#ە.