-لەدایکبووی (1975) گەڕەکی سایلۆ (#هەولێر#).
-ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە و خاوەنی چوار کچ و کوڕێکە.
-ساڵی (1987) لەتیپی میللی منارە یاری تۆپی پێی دەستپێکردووە و دواتر لەساڵی (1989)دا چووەتە تیپی سککە.
-ساڵی (1989) مامۆستا دڵشاد ساڵح-ی ڕاهێنەر بۆ تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر بانگهێشتی کردووە و دواتر لەکاتی پڕۆڤە و ئامادەکاریدا دەستی شکاوە و وازی لەیاری تۆپی پێ هێناوە.
-ساڵی (1990) چووەتە تیپی پایسکلی لاوانی یانەی وەرزشی هەولێر و تاساڵی (1993) لەوێ بووە و ڕاهێنەر موحسین عەزیز سەرپەرشتی کردووە.
-ساڵی (1992) پلەی دووەمی خولی عیراقی لەتاک-گشتی (لاوان) بەدەستهێناوە و تیپەکەشی یەکەم بووە.
-ساڵی (1993) پلەی یەکەمی خولی عیراق لەتاک-گشتی (لاوان) بەدەستهێناوە.
-ساڵی (1994) چووەتە تیپی پێشکەوتووان یانەی برایەتی و تا ساڵی (1996) لەگەڵا ئەو تیپەدا بووە و لەزۆربەی پێشبڕکێکاندا پلەی یەکەمی کوردستانیان بەدەستهێناوە.
-پاش دابڕان بۆ چەند ساڵێک، ساڵانی (2003 و 2004) جارێکی تر لەتیپی پێشکەوتووانی یانەی برایەتی درێژەی بەیارییەکە داوە.
-ساڵی (2004) کراوەتە یاریدەدەری ڕاهێنەری تیپی پێشکەوتووانی کوڕانی یانەی برایەتی.
-ساڵانی (2005 و 2006) بووەتە ڕاهێنەری هەردوو تیپی تازەپێگەیشتووان و لاوانی یانەی برایەتی.
-ساڵی (2006) بووتە ڕاهێنەری تیپی کچانی یانەی برایەتی و تائێستا ئەو ئەرکەی لەئەستۆدایە و تیپەکەی
ئەنجامەکانی بەمشێوەیە بووە: ساڵی (2006) پلەی سێیەمی هەموو عیراق، ساڵی (2007) پلەی یەکەمی هەموو عیراق، ساڵی (2008) پلەی دووەمی هەموو عیراق، ساڵی (2009) پلەی یەکەمی هەموو عیراق، ساڵی (2010) پلەی یەکەمی هەردوو قۆناغی یەکەم و دووەم و سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانەکانی عیراق.