حەمە مەنتک، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی
ژیاننامە:
حەمە مەنتک، ناوی تەواو (محەمەد ئەحمەد حەسەن)، لە ڕێکەوتی (01-01-1981) لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری
هەولێرهەولێر لە دایک بووە. لە ساڵی (1980) بنەماڵەکەیان هاتۆتە هەولێر. پێش ئەو کاتە بنەماڵەکەیان ڕەوەند بوونە و کاری مەڕداریان کردووە. بۆ ئەم مەبەستەیش
گەرمیانگەرمیان و کوێستانیان کردووە. لە عەشیرەتی مەنتکە. دایکی ناوی (گەلاوێژ مەحموود ئەحمەد)ە و لە بنەماڵەیەکی دیاری بناری چیای دێدەوانە.
خوێندن:
· لە شاری هەولێر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیبن مستەوفی) و ناوەندی لە قوتابخانەی (دڵداری کوڕان) و ئامادەیی لە ئامادەیی (ئەحمەدی خانیی کوڕان) تەواو کردووە.
· بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی، لە بەشی زمانی کوردی/ کۆلێجی زمان/
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵی (2005) تەواو کردووە.
· ماستەری لە ئەدەبی کوردی لە بەشی زمانی کوردی/ کۆلێجی زمان/ زانکۆی
سلێمانیسلێمانی لە ساڵی (2013) تەواو کردووە.
· ئێستا (2018) قوتابی دکتۆرایە لە پسپۆڕی ڕەخنەی ئەدەبی کوردی لە کۆلێجی پەروەردە/ زانکۆی سەڵاحەددین.
کار:
· ئێستا مامۆستایە لە بەشی زمانی کوردیی کۆلێجی پەروەردە-شەقڵاوە لە زانکۆی سەڵاحەددین.
نووسین:
· لە ساڵی 2007ەوە دەستی بە نووسین لە بواری لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی ئەدەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان کردووە. لە ساڵی
2009 دەبێتە ستافی خولی سێیەمی گۆڤاری (وێران) کە سەرنووسەرەکەی (د.فەرهاد پیرباڵ) بوو، دوای دەرکردنی هەشت ژمارە لەلایەن سەرۆکی لێژنەی ئایینی پەرلەمانی کوردستان (مەلا بەشیر خەلیل) و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەو گۆڤارە دەدرێتە دادگا، بە بیانووی ئەوەی وێنەی شیعر و چیرۆکیان دژی ئایینی ئیسلام بڵاوکردۆتەوە. لەوکاتەوە گۆڤارەکە ڕادەگیرێت. دواتە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەکوو: کوردستان ڕاپۆرت، ڕووبەر، کوردستانی نوێ، هەواڵ، ڕەخنەی چاودێر و گۆڤاری ڕامان، نەوشەفەق، هەنار، گزنگ، گەڵاوێژی نوێ، ئایندە وتار و لێکۆڵینەوەکانی بڵاو دەکاتەوە.
کتێبە بڵاوکراوەکان:
1.
سوریالیزم لە ئەدەبی نوێی کوردیداسوریالیزم لە ئەدەبی نوێی کوردیدا، دەزگای ئاراس، 2011، هەولێر.
2.
لە مەدرەسەی نالیدالە مەدرەسەی نالیدا، یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی
کەرکووککەرکووک، 2011، کەرکووک.
3.
سەرەتا دیالۆگ هەبووسەرەتا دیالۆگ هەبوو، یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر، 2012، هەولێر.
4.
تەکنیکی فرەدەنگی لە ڕۆمانی کوردیداتەکنیکی فرەدەنگی لە ڕۆمانی کوردیدا، بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، 2013، سلێمانی.
5.
سیمیۆلۆژیای ناونیشانسیمیۆلۆژیای ناونیشان (ناونیشانی ڕۆمانی کوردی بە نموونە)، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر، 2017، هەولێر.