لە شاری سلێمانی لە ساڵی 2004 دا لە لایەن شارەزایانی بواری ئەرشیف و بەڵگەنامەیی دامەزرێنراوە، و جگە لە کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە و وێنەی لەبارەی مێژووی میللەتی کورد و ناوچەکە، هاوکات زیاتر لە 170 ڕۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ناوچوون پاراستووە و زیاتر لە 100 پەرتووکی ناوازەی نووسەران و زانایانی کوردی بە چاپگەیاندوە. مامۆستا ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەکەیە، کە وتویەتی کارمان لە بنکەکەدا دابینکردنی سەرچاوەی مێژوویی دەستنووسییە بۆ توێژەران و نووسەران و مێژوونووسان.
ئامانجەکانی بنکەی ژین بریتییە لە کۆکردنەوە، پاراستن و لە چاپدانەوەی گۆڤار، ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی کۆنی کوردی یان هیی زمانی تری تایبەت بە کورد.
تەلاری بنکەی ژین کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیری هەمە لایەنە و بڕی 3 ملیار و 800 ملیۆن دیناری ئێراقی تێچوە، و پێک هاتووە لە پێنج نهۆم کە چەندین هۆڵی تایبەت بە بوارە جیاجیاکانی وەک پەرتووکخانە، چاپخانە، کافتریا و هۆڵی کۆبوونەوەی 300 کەسی، هەروەها شانۆ و سینەمای تێدایە، هۆڵی فێرکردنی زمان، کۆمپیوتەر و شوێنی کردنەوەی پێشانگا و چالاکییە هونەرییە جیاجیاکانی تێدایە، هەر وەک شوێنی نووستن و حەوانەوەشی لەخۆ گرتووە.
ناوونیشان: هەرێمی کوردستان، سلێمانی، شەقام 11 پیرەمەگروون، گەڕەک بەرانان 107، خانوو 37، تەنیشتی مزگەوتی شێخ فەرید.
پەیوەندی:
07701484633
07701565864
07701522896
info@zheen.org
[1]