ساڵی 2005 بە یارمەتی هونەمەرندان خالید موبارەکی، مورتەزا کەرەمی، ئەمین ڕەحیمی و ڕووزبە موسلیح لە شاری سنە دامەزراوە.
ئەم ئۆرکسترایە یەکەمین کۆنسێرتی فەرەمی خۆی لە بەهاری ساڵی 2007 لە ماڵی کورد لە سنە بەڕێوەبرد و پاشان پاییزی هەمان ساڵ لە زانکۆی هونەری تاران و ژانوییەی 2008 لە تەلاری کۆمەڵًگەی فەرهەنگی و هونەری فەجر لە شاری سنە پێشکەش کرد.
ئەم ئورکسترایە لە مانگی نۆڤەمبەری 2008 کۆنسێرتێکی موزیکی خاڵی لە تەلاری کۆمەڵًگەی فەرهەنگی و هونەری فەجر لە شاری سنە پێشکەش کرد کە تەنیا کۆنسێرتی موزیکی ئۆرکستراڵی بێ کەڵک وەرگرتن لە تێکست و گۆرانیبێژ لە سەرتاسەری کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان بوو.
دوایین کۆنسێرتی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی سنە" لە ڕۆژانی 7 تا 10ی ئۆگۆستی 2009 لە تەلاری کۆمەڵًگەی فەرهەنگی و هونەری فەجر لە سنە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی "ئۆرکسترای فیلارمۆنیکی کوردستان" بریتین لە:
رێبەری ئۆرکسترا: مێهدی ئەحمەدی
ڤیۆڵۆنی یەکەم: میلاد نامدار، خالید موبارەکی، بێهرووز ئاشناگەر، ئازاد ئەحمەدی،
فاتمە موراد گۆرانی، کەنعان مووسەوی، ئامینە فەتاحی، سەیوان شێرمحەمەدی و
مورتەزا مێهرنووش
ڤیۆڵۆنی دووەم: هیوا حوسێن پەناهی، فەرەح محەمەد نیژاد، گوڵناز خزدووزی، باسیت بەهرامی، ڕۆژیار ئیسفەندیار، سارا ڕەشیدی، نەوید شنوا، پارسا ئەسکەندەری، ئەمیر ساعیدی و بەشیر فەتاحی
ڤیۆڵا: پوویا نیک مەنێش، هیوا ڕەحمانی و مورتەزا کەرەمی
ڤیۆڵۆن سێل: محەمەد محەمەدی و فەرهاد خارەزمی
فلووت: سەیوان مەجیدی و حامید بانەیی
کلارینێت: ئەمین ڕەحیمی، هێمن سەلیمی و میعاد عەزیمی
فاگۆت: بێهزاد هیمەتیار
هۆڕن: فەخرەدین موئمینە
ئامێرە زەربییەکان: فوئاد مەحمودی
پێرکاشێن: ئومید لەتیفی
گۆرانیبێژەکان: مورتەزا کەرەمی، کامیل عەبدی، هووشەنگ شگێرف، هیوا ڕەحمانی و بێهرووز باباخانی.