ساڵی لەدایکبوون: 1969
لەدایک بووی باشووری کوردستان #سلێمانی# #چوارباغ#
لە ساڵی 1986 یەکەم بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی گۆرانی نیاز بۆ تەلەڤزیۆنی #کەرکووک# تۆمار کردووە پاشان بووەتە خاوەنی چەندین کاری هونەری لە هەموویان دیارتر دیاری ئەم جارە هۆنراوەی شێرکۆ بێکەس و ئاوازی کاروان عوسمان وە گۆرانی جۆشی ئەوین کەزیاتر بە گۆرانی وتم ئەمشەو هاتۆتە سەر زاری گوێگرانی پاشان یەکەم ئەلبومی خۆی لە ساڵی 1988 دا بڵاو دەکاتەوە کەپێک هاتووە لە چەند بەرهەمی گۆرانی لە هەموویان دیارتر لەناو باغی دڵی گەرما لە هۆنراوەی حەمەی ئەحمەد تەهاو ئاوازی هێرش عەبدولڕەحمان و چەند بەرهەمێکی تر وەک بەژنڕێک و نازەنین و ڕازی دڵ و هتد....
پاشان دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشووری کوردستان ی ساڵی 1991 لەگەرماو گەرمی خەڵکی ڕاپەڕیوو دا ئەلبومێکی گۆرانی و سروود تۆمار دەکات و پێش کەشی گوێگرانی دەنگی خۆیی و ڕاپەڕیو دەکات هەریەک لە گۆرانی بە ناوی #هەڵەبجە#ی شەهیدان و پێشمەرگە و نەورۆزو مقامێک بۆ یەکەم منداڵە شەهیدی کۆڕەوەکەی باشووری کوردستان بەناز قادر دەچڕێ و گۆرانی شەوگار تاڵە و چەند گۆرانییەکی تر.
پاشان لە ساڵی 1992 هەریەک لە گۆرانی گەردو گوڵی بەیان بوو وە گۆرانی پرسیار ی تۆمار کردووە
پاشان بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی هەڵەبجە هەر لە ساڵی 1992 دا هەستاوە بە پێش کەش کردنی چەند بەرهەمێک و زۆرێک لە شار وشارۆچکە کانی باشووری گەڕاندووە وەک هەڵە بجە #پێنجوێن# و ڕانیەو قەڵا دزێ و دیانەو #سۆران# و #هەولێر#.
پاشان لە ساڵی 1993 دا چەند گۆرانی و بەرهەمێک ی هونەری تۆمار کردووە لە وانە گۆرانی بێکەسی و بۆ ئەوین و لەناو دڵما.
لە ساڵی 1994 بەشداری لە چەند ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگ دەکات لەو سلێمانی و هەولێر.
هەر لە هەمان ساڵدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی هونەرمەندی موسیک زان و شاعیر ی خۆیدا هەڵدەسن بە دامەزراندنی تیپێکی هونەری بەناوی تیپی موسیقای فۆلکلۆری کورد لەوانە مامۆستا محەمەد ی فلوت و سەباحی سەنتوور و سەبا ح شێخانی و خالید مەجید فەرەج و فەرهاد محمەد و نەوژین محەمەد. وە مۆڵەتی یاسایی بۆ وەردەگرن کە لە ماوەیەکی کوورتی بەرچاوی تەمەنی ئەم تیپەدا کاری زۆر جوان و ڕەسەن بۆ چەند گۆرانیبێژ ێک تۆمار دەکەن و چەند کۆنسێرتێک ئەنجام دەدەن.
هەر لە 1994 دا ئەم جارە لەگەڵ تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر گۆرانی گوڵ مریەم تۆمار دەکات پاشان
لە ساڵی 1995 گۆرانی قیبللەی ڕاز کە بە گۆرانی لەبەر چاوی ناحەزانمە لەناو هەوادارانی دەنگیدا ناوبانگی هەیە تۆمار دەکات و لە هەمان ساڵدا ڕوو لە هەندەران دەکات و لە وڵاتی ئەڵمانیا جێگیر دەبێت.
لە زۆربەی ئاهەنگە نەتەوەیی و یادە نەتەوەییەکانی کوردا لە هەندەران بەشداری دەکات و چەند کۆنسێرت و چاوپێکەوتن و بەرنامەی هونەری جیاجیا لە تەلەڤزیۆنی میدیا و پاشان مێد و پاشان ڕۆژ تی ڤی.
لە ساڵی 2002 گۆرانییەک بەناوی خاچ بۆ کورد سات تۆمار دەکات کە لە هۆنراوەی ناسری ڕەزازی و ئاوازی خۆییەتی.
پاشان ساڵی 2009 هەردوو گۆرانی سلێمانی و جیاوازی تۆمار دەکات و بە بەردەوامی و لە نزیکەوە خەریکی ئاوازی نوێ و بەرهەم و کاری هونەرییە و ئەو پێ ی وایە هەمێسە کارێک بکا کە لەوانەی پێشوی باشتری هونەری و جۆری بێت گەر نا هونەرمەند لەو شوێنەی کە تێییدایە بووەستێ باشترە.