لەساڵی 1970 لە #کەرکووک# لە دایکبووە.
دەرچووی شەشەمی وێژەیی
زیاتر لە 30 کتێب و نامیلکەی لەبوارەکانی (پێکەوەژیانی ئاشتیانە،مافی مرۆڤ، کێشەی کەرکووک، ئەنفال،ڕاگەیاندنوبواری ئەدەبدا هەیە.
سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نوسین و دەستەی نوسەرانی چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە بووە لە وانە (ئاران، ئەنفال، گزنگ، هەشتاو هەشت،کەرکووکی ئەمڕۆ، دۆز) 000
لەسەدان وۆرک شۆپ و خولی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداری کردووە و لە بوارەکانی(مافی مرۆڤ،دیموکراتیەت،ئازادی، ڕاگەیاندن فیمینیزم) بابەت و موحازەراتی گوتووەتەوە.
لەڕێکخراوەکان سەنتەری پەنا وەکو بۆرد دەستەی دامەزرێنەر، ڕێکخراوی پێکەوە ژیان و کۆمەڵگەی مەدەنی وەک دامەزرێنەر، هێڵپ ئەیچ ئینتەر ناسیونال و ڕێکخراو گەلی دیکە کاری کردووە.
بەشداری خولی تایبەت بە مید یای لەناوەوە و دەرەوەی وڵات کردوە لەوانە ئەردەن، ئێران، ئیتالیا.هتد
خولێکی تایبەت بەزمانی ئینگلیزی فولبرایت لەکەرکووک بەهاوکاری مەکتەبی عیلاقاتی ئەمریکی و تۆماس وایس بۆ زیاتر لە (250) فێرخوازی زانکۆی کەرکووک کردەوە
بەرپرسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان – لقی کەرکووک بووە 4 ساڵ .
لەساڵی 2003 بەرپرسی گەڕان بووە بەدوای گۆڕە بەکۆمەڵەکانی باشوری عێراق و چونەتە سەر دەیان گۆڕ لە پارێزگاکانی بەغدا و بابل و نەجەف و کەربەلا و بەسرە و سەماوە و عەمارە و هتد....
لەساڵی 2003وە تا ئێستا بەرپرسی چەندین کۆڕی یاد ئاوەری نووسەر و ڕۆشنبیرمەندانی کەرکووک بووە.
وەک میوان لەدوو دانیشتنی دادگای باڵای تاوانەکان بۆ دۆسیەی ئەنفال لە بەغدا ئامادە بووە.
لەگەڵ یۆنامی چەند خولێکی لە سەر دادوەری گوێزراوە و قەرەبوو کردنەوەی مافی مرۆڤ بینیوە.
لەلایەن چەندین دەزگاو ناوەندەوە ڕێزی لێنراوە لەوانە وەزارەتی شەهید وئەنفالی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی عێراق، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ، زاڵمای خەلیل زاد باڵیۆزی پێشوی ئەمریکا لە عێراق
جگە لەکوردی بابەتەکانی بۆ عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی وەرگێڕدراون.