ناو: هیوا
نازناو: (هیوا.أ.م، ھ.لاوک، سواره، باوکی بزاڤ)
ناوی باوک: ئەحمەد مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
لەدایک بوون: 1967 لە شارۆچکەی سەنگەسەر لە قەڵادزێ.
لە 2011 تاوەکو 2017 جێگری بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی مەرکەزی مەکتەبی سیاسی بووە.
لە 2022 کۆنگرەی 14 بوو نە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر لەلایەن بەرێز مەسعود بارزانی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی دیاریکرا و بوو بە بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەیەکان مەکتەبی سیاسی.
سیاسەتمەدار ، ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، ساڵی 2010 بەرپرسی لێژنەى لقی چواری #سلێمانی# بووە و ساڵی 2017 بووەتە بەرپرسی لێژنەی لقی بیست و چواری سەفین.
هیوا ئەحمەد مستەفا ساڵی 1967 لە شاری (قەڵادزێی ) لەدایکبووە. ساڵی 2017 لە بەکالۆریۆسی زمانی عەرەبی بەدەستهێناوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسییە.
$خەباتنامە$
هیوا ئەحمەد مستەفا ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە و هەمان ساڵ بە پلەی نەقیب کراوەتە بەڕێوەبەری ئاساییشی شاری ڕانیه. ساڵی 1993 بە کارگێڕی لێژنەی لقی یازدەی ڕانیەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە.
نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 2001 ڕاوێژکاری سیاسی وەزیری ناوخۆ بووە لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ساڵی 2004 بە پلەی عەمید بەرپرسی پاراستنی لێژنەی لقەکانی سێی #کەرکووک# و پازدەی #خانەقین# و بیست و دووی #گەرمیان# و نۆزدەی #چەمچەماڵ# بووە.
ساڵی 2010 بەرپرسی لێژنە لقی چواری سلێمانی و ساڵی 2017 بەرپرسی لێژنەی لقی بیست وچواری سەفین بووە.[1]