ناو: خدر
ناوی باوک: ئەحمەد
نازناو: دەشتی
ناوی تەواوی (خدر ئەحمەد عەلی) يه، لە عە شیرەتی (نانەکەلی)يە، لە ساڵی (1909) لەگوندی (مەلاکاغە)ی سەر بە شارەدێی (#ديبەگە#) لەخێزانێکی جووتیار لەدایک بووه، لە منداڵيەوە ماڵیان هاتۆتە #هەولێر# و چۆته بەرخوێندن له حوجرەی مزگەوتی هەندێ لەگوند و شارۆچکەکانی هەولێری خوێندووە، دواجار لەسەر دەستی مەلا (عەبدوڵڵای بێتواتەیی) مۆڵەتی مەلای (دوازدە عيلمی) وەرگرتووە و ئینجا هاوسەرگیری کردووه لەسەرەتا لەگوندی #دارەبەن#ی ڕۆژئاوای هە ولێر مەلایەتی کردووه، دوایی گوندی (#گردەچاڵ#) ئینجا گوندی (#خەرابەدراو#)، لەساڵی 1957 بەنەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووه.
ئەوەی شايانی باسه دەشتی شاعیر باوکی کە ڕیم دەشتی شاعيرە.
دەشتی هەر له سەرەتای گەنجیيەوە گرنگیی بە شيعر داوه مەولوود
نامەی بەکوردی نووسیوە، نموونەی شعری دڵداری:
سوبحەينێ هیجرانی تۆ ئەمڕۆ که دەری بوو
وەک ڕەوزەی سینە ی سەدەفيی تۆ خەبەری بوو
بولبول لەفيغان و دڵی بێ کەس له جەفادا `
فەسڵێ کەئيرەم خونچەيی بێ خە ندە دەری بوو
لەشیعری نیشتيمانی
بۆ نیگبەتی ئەم ميللەتە بێ جانە دڵی من
بۆ میللەتی ئازوردە لەزەليانە دڵی من[1]