چیرۆکنووس و نووسەری بەتوانای کورد جەمال جەبار غەریب لە ساڵی 1961 لە شاری #قەڵادزێ# لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەو شارە تەواوکردووە، بۆ تەواوکردنی خوێندن چووەتە بە غدا و لە ساڵی 1985ز لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئاداب، زانکۆی بە غداد وەرگیراوە. لەسەرەتای هەشتەکان وەک چیرۆکنووس دەستی پێ کردووە و یەکەم چیرۆکی لە (گۆڤاری بەیان) بەناوی پاشەڕاو بڵاوکردۆتەوە، لە چیرۆکە ناسراوەکانی (تەمە پیاو، شکانی زێ، گیانی تاشەکان، پیاوانی مەڕمەڕ) ، لەگەڵ چەندین چیرۆکی دیکە کە دواتر لە بەرگێکدا بە ناوی (نامەکانی ژاکۆن) بڵاوکرانەوە. لە ساڵانی نەوەدەکان دەستی کردووە بە نووسینی نۆڤلێت وچەندان نۆڤلێتی لە گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە، بەتایبەتیی لە گۆڤاری ڕاماندا. لە ناسراوترین نۆڤڵێتەکانی (نامووسی تۆزوبا، ژنانی ئاو) . لە ناوەڕاستی سەدی نەوەدەوە ڕووی لەنووسین و بڵاوکردنەوەی ڕۆمان کردووە وهەر لەو ساڵانەشدا ڕۆمانی کوردی خوێنێکی تازەی تێگەڕا.
$بەشێک لە ڕۆمانەکانی ئەم نووسەرە$
• چناری شیر=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4457/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=جەبار جەمال غەریب=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4457/0001.JPG=KTML_Photo_End=
• شێخی دامووس
• دنیا لە پەرتووکێکدا
• پێنجەمین پەرتووک
• لەسەر باران دەنووسم
• نەتەوەی زێرابەکان
• ئەو باڵندە فڕیوانەی کە زبڵن
• نەتەوەی زێرابەکان
• زێبڕا ناوێک بۆ سەر کێلەکەم
• ڕۆمانە کوورتەکان
• دەستێک لە بەهەشت
• پەیکەرێک لە تۆزی تەباشیر
جگە لە ڕۆمان و نۆڤلێت و چیرۆک جەبار جەمال غەریب چەندان لێکۆلێنەوە و شیکردنەوەی لەسەر چیرۆک و شانۆو ڕۆمانی کوردی و بیانی نووسیوە کە دواتر دەزگای سەردەم بە پەرتووکێکی سەربەخۆ بڵاوی کردنەوە بەناوی (خوێندنەوەی پەرتووک) . لە بواری ئەدەبی منداڵان سێ پەرتووکی بڵاوکردۆتەوە بە ناوەکانی (تۆش من دەناسی، هاتنەخوارەوەی فریشتەکان) . ئەوە جگە لە چەندان لێکۆڵینەوە و بابەتی ڕەوشنبیری و فیکری کە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوکراونەوە. وەکوو (ئەفسانەی نیشتەخێبوون، گریان لە مەحمود پاشای بابانەوە تا قالەمەڕە، دەنگ لە قەوانی قیرەوە تا ڕادیۆی نەوا، سندوقی ڕەشی وێنە یان سندوقی ڕەشی نهێنییەکان، کورد و کۆچ و مەنفا (هۆکارەکان و جۆرەکانی کۆچ) ، ڕۆڵی ئایینەکان لە فۆرمەلە بوونی کەلتووری کوردیدا (ئیسلام، کریستیان، یەهودی) ، چیرۆکەکانی ناو تەورات. پەرتووکێکی سەربەخۆیە بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە چیرۆکەکانی ناو تەورات.)[1]