$ژیاننامە$
لە شاری #سلێمانی# لە گەڕەکی #جولەکان# کە دەکەوێتە خوار گەڕەکی #سەرشەقام# لە ساڵی 1967 لە دایک بوه، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی #تانجەرۆ# تەواوکرداوە دوایی چووەتە ناوەندی #گۆیژە# لە #تووی مەلیک#، لەبەر ئاەزو وحەزی بۆ وێنە کێشان لە ساڵی 1982 چووەتە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی، لەبەر ئەوەی کە بە پلەی یەکەم بەشی پەیکەرسازی بڕیوە لە ئەکادمیای #هونەرە جوانەکان#ی بەغدا وەرگیراوە لێرەش بەشی پەیکەرسازی بە پلەیەکی بەرز بڕیوە، لە ساڵی 1991 لەڵایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە گەلێک پایەو پلەی بەرزی خوێندنی خراوەتە بەر دەست بە مەرجێک نەگەرێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام هەر ئەو ساڵە هاتەوە بۆ سلێمانی و بووە مامۆستای بەشی پەیکەرسازی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان و بێ هیچ مووچەیەک دەرسی ئەوتەوە، بەڵام لەبەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و هەڵگیرساندنی شەری ناوخۆ سەری خۆی هەڵگرت و ڕێگای ئاوارەیی کۆچی هەڵبژارد.
ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی عێراقی لە ئەمەریکا
ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی ئەلەمانی ناسراو بە/ بی بی کا
ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی جیهان بۆ ڕیلیف و مەدالیا
1987 دبلوم لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی
1991 بکالوریوس لە ئەکادمیای هونەرە جوانەکانی بەغدا
1991 بۆ 1993 مامۆستای بەشی پەیکەرسازی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی.
1991بۆ1994 گەلێک پرۆژوی هونەری لە شارەکانی کوردستان ئەنجام داوە، بەڵام لەبەر بارودۆخی سیاسی کوردستان زۆربەی ئەم کارانە شکێنراون و نەماون، لەو پرۆژانە، پەیکەری تۆفیقی کارەبالە هەلەبجە لە ساڵی 1991، پەیکەری حەمە سەعیدی ئەندازیار لەبەردم دائرەی کارەبای سلێمانی دانراوە لە ساڵی 1992، پەیکەری شەهیدانی چیمەن ساڵی 1993، پەئکەری ڕۆژنامەنووسی ئەلەمانی گادگرۆس 1993، پەیکەری بەختیار عەسکەری لە #هەولێر# 1994 وگەلێک کاری هونەری تر.
1994 لەبەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و شەری ناوخۆ کۆچ کردن بەرەو هەندەران.
1995 کاری سەر بەردی مەرمەر لە شاری ئەسینا لە یونان.
1996 بۆ 2000 کاری قاڵب کردن لە سلیکۆن و لم وکۆپی کردن وگەورەکردنی پەیکەر بە نوێترین شێوە لە کارگەی کیتڵ سەر بە ئەکادمیای هونەرلە شاری دوسلدۆرف لە ئەلەمانیا.
2000 تا ئێستا لێپرسراوی بەشی هونەری مۆدێل کۆپی کردن وگەورەکردنی لە کارگەی (ڕۆلف کایزەر) بۆ دارشتنی میتاڵ، برۆنز و ئەلەمینیوم و ئاسن لە شاری دوسلدۆرف لە ئەلەمانیا ئەم کارگەیە ناسراوە لە جیهان و ئەوروپا ئەو کارانەش لە گەلێک لە شارەکانی جیهان دانراون وەک نییۆرک و سانفرانسیسکۆ و پاریس و لەندەن و بەرلین و..
1982 بۆ 2010 بەشداریکردن زیاتر لە 25 پێشانگە لە کوردستان و عێراق و ئەوروپا وە چەندین خەڵاتی هونەری بەدەست هێناوە
2009 بۆ 2010 درووستکردنەوەی پەیکەری ئەرنۆلد ڕۆسی مێژویی بۆ شاری فوپەرتاڵ لە ئەلەمانیا
پڕۆژەی داهاتو درووستکردنی پەیکەری موسیقاری جیهانی میندلسۆنە بۆ شاری هامبورگ لە ئەلەمانیا.
بۆ داهاتووش زۆر کاری مێژویی پلان کراوە بۆ گەلێک لە شارەکانی ئەوروپا و ئەلەمانیا، کە ئەبوایە ئەم توانا هونەریە و شارەزایانە بۆ جوان کردنی کوردستان و نووسینەوەی مێژویی کوردی بەکاربهاتایە، بەڵام لە نا ڕۆشنبیری و نەزانی دەستەڵاتی کوردی و گوێنەدان بە هونەرمەندانی بێلایەن، تا ئێستا هیچ پڕۆژەیەک لە ئاستێکی هونەری بەرزدا ئەنجام نەدراوە لە کوردستان.
بۆ درووستکردنی چەند پڕۆژەیەکی هونەری جوان شایانی کوردستان بێت، پێشنیارم کردووە لە حکومەتی کوردستان کە بۆ مێژوو چەند پەیکەرێک لە برۆنز درووست بکەم بۆ شارەکانی کوردستان، هیوادارم کە بەدەنگمەوە بێن و هەوڵ بەین کوردستان جوانتر بکەین.[1][2][3][4]
بەرهەم و کارە هونەریەکانی پەیکەساز شوان کەمال
لە ساڵی 1991 تا ئێستا پەیکەرساز شوان کەمال کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی هونەری پەیکەرسازی لە کوردستان و ئەوروپا و جیهان درووستکردووە لەوانە
$پڕۆژەکانی بۆ کوردستان$
1/پەیکەری تۆفیقی کارەبا بە کارەبا لە شاری هەلەبجە ساڵی 1992.
2/پەیکەری حەمەسەعیدی ئەندازیار لە بەردەم دائیرەی کارەبای سللێمانی ساڵی 1992.
3/پەیکەری شەهیدانی چیەمن لە فولکەی خانەقا لە شاری سلێمانی ساڵی 1993.
4/پەیکەری خاڵە حاجی لە فولکەی خاڵە حاجی لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی.
5/پەیکەری گادگرۆس ڕۆژنامەنووسی ئەلەمانی کە لە شاری #کەرکووک# کاتی ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991 لەلایەن ڕژێمی ئێراقی ئەو کاتەوە ڕەمی کرا لەگەڵ موتەرجمەکەی بەختیار عەسکەری ساڵی 1993.
6/پەیکەری بەختیار عەسکەری لە گەڕەکی ئیسکان لە شاری هەولێر ساڵی 1994.
$پەیکەرەکانی لە ئەلەمانیا$
شوان کەمال لە ساڵی 1995 تا ساڵی 2015 لە کارگەی داڕشتنی کانزاکان (ڕۆلف کایزەر) کاری هونەری کردووە و گەلێک پەیکەری بۆ پەیکەرسازە جیهانیەکن لەم کارگەیە درووستکردووە و لە گەلێک لە مۆزەخانە و شوێنە گشتییەکانی جیهان نمایش کراون لەو پەیکەرسازە جیهانیانەی کاری بۆ کردون (تۆنی کریگی بەریتانی و تۆماس شوتەی ئەلەمانی و ماگدەلینا ئەبەکانوڤیچی پۆلۆنی و کاتەرینا فریچی ئەلەمانی) و گەلێکی تریش.
لەگەڵ ئەمەنەیا شوان کەمال کاری هونەری خۆی بەردەوم بووە و گەلێک کاری هونەری ئەنجام داوە کە بووەتە کەرەستەی چەندین پێشانگەی هونەری لە ئەلەمانیا و ئەوروپا و کوردستان.
لە ساڵی 2000 تا ساڵی 2015 لەبەر ئەزموون و سەلیقە و شارەزایی لە بواری هونەری پەیکەرسازی لە گەلێک شارەکانی ئەلەمانیا و شارەوانیەکانی پڕۆژەی مێژویی پەیکەریان هێناوە بۆ ئەم کارگەیە و شوان کەمال درووستی کردون، بۆ مێژو ناوی خۆی بە کوردی لەسەر ئەم پەیکەرانە هەلکۆڵیوە، لەو پەیکەرانە
1/پەیەکری شاعیر و مۆسیقاری ئەلەمانی (ئەدۆلف براون) لە شاری فوپەرتاڵ لە ئەلەمانیا ساڵی 2003
2/پەیکەری شاسوار ئەرنۆڵد ڕۆس لە باڵەخانەی شارەوانی شاری فوپەرتاڵ لە ئەلەمانیا ساڵی 2009
3/پەیەکەری عەدالەت بۆ دەرگای سەرەکی بالەخانەی شارەوانی شاری فوپەرتاڵ لە ئەلەمانیا ساڵی 2010
4/پەیەکەری گریشتیشکایت بۆ دەرگای سەرەکی بالەخانەی شارەوانی شاری فوپەرتاڵ لە ئەلەمانیا ساڵی 2010
5/پەیەکەری یارمەتیی هەژاران بۆ پارکی کڵێسەکان لە شاری فوپەرتاڵ لە ئەلەمانیا ساڵی 2011
6/پەیەکەری فوارەی دادپەرەوەری لە پارکی کۆماری لە شاری فوپەرتاڵ لە ئەلەمانیا ساڵی 2012
7/پەیکەری مۆسیقاری جیهانی فیلکس میندلسۆن لە بەردەم ئۆپێرای شاری دۆسلدۆرف لە ئەلەمانیا ساڵی 2.13
8/پەیکەری کەسایەتی پیتەر هێلد ناسراو بە هۆش هۆش لە بازاڕی شاری فوپەرتاڵ لە ئەلەمانیا ساڵی 2014
لە ساڵی 2014 شوان گورایەوە بۆ کوردستان بۆ سازدانی هەندێک پڕۆژە و کاری هونەری لەوانە
1/پەیکەری شاعیری گەورەی کورد مامۆستا شێرکۆ بێکەس لە بەردەم چاپ و پەخشی سەردەم لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی ساڵی 2014
2/پەیکەری مۆنۆمینتی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا شێرکۆ بێکەس لەسەر ئارامگەکەی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی ساڵی 2015
لە ساڵی 2015 بەدواوە وشوان کەمال لە وڵاتی سوید ئەژی و بەردەوامی نە کارو پڕۆژەکانی داوە لەگەڵ سەندیکای هونەرمەندانی هەرێمی سکۆنە لە شاری مالمۆ لەو پەیکەرانە
1/پەیکەری زۆیلەکان درووستی کردووە لەسەر داواکاری کارگەی پەیەکەرسازی ڕۆبیرت کاسلاند، لە خەستەخانەی شاری مالمۆ لە سویدساڵی 2016
2/پەیەکری مریەم کچە زنجیەکە بۆ کتێبخانەی شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید لەسەر داواکاری کارگەی پەیکەرسازی ڕۆبیرت کاسلاند لە مالمۆ ساڵی 2017[5]
لە ساڵی 2018 بڕوانامەی ماستەری تایبەتمەندی لە هونەری پەیکەرسازی پێدراوە لە خوێندنی باڵاو زانکۆکانی ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید.
لە ساڵی 2021 خەڵاتی فۆتۆگرافی کامەرانی درووستکردووە بۆ سەنتەری میتۆگرافی لە کوردستان، خەڵاتێکی ساڵانەیە ئەبەخشرێتە کەسانی پسپۆڕو لێهاتوی بواری فۆتۆگراف لەسەر ئاستی جیهان.
لە ساڵی 2022 خەڵاتی دانا ڕەئوفی درووستکردووە بۆ دەقی شانۆیی، ساڵانە ئەدرێتە کەسێکی سەرکەوتوو لە بواری نووسینی دەقی شانۆیی بە سپۆنسەری چاپەمەنی کەپر.
لە ساڵی 2023 درووستکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ مامۆستای بواری ئەدەب و نووسین و ڕۆمان حوسین عارف بە سپۆنسەری دەزگای چاپەمەنی کارۆ.
شوان ماوەی 20 ساڵ لە ئەڵەمانیا ژیاوە و کاری هونەری کردووە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەڵەمانیە دوای ساڵەکانی 2015 هاتۆتە وڵاتی سوید و خەریکی کاری هونەریە بەم دوایانە ڕەگەزنامەی سویدیان پێیاوە.
لە ئێستایا شوان کەمال لە کارگەی بەناوبانگی سویدی ڕۆسنگرێنز بۆ درووستکردنی پەیکەر و داڕشتنی کانزاکان وەک هونەرمەند و پەیکەرساز کار ئەکات.
کۆمەڵێک پڕۆژەی هونەری بۆ ئەم کارگەیە درووستکردووە لەو پڕۆژانە
پەیکەری کۆچبەر بە بەرزی 4 مەتر لە کەرەستەی بڕۆنز درووستکراوە لە پارکی پەیکەرەکانی ئیکەبێری لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دانراوە ساڵی 2018.
پەیکەری شاری ئاهۆس لە سەدەی 14 لەسەر شوەی ڕیلیف و لە بڕۆنز.لە بەردەم مۆزەخانەی شاری ئاهوس دانراوە لە مەملەکەتی سوید 2018.
پەیکەری نووسەری گەورەی ئەمەریکی هیمەنگوای لە مۆزەخانەی تایبەتیی ماڵەکەی هیمەنگوای دانراوە لە شاری هاڤانای پایتەختی کوبا دانراوە.سالی 2019.
پەیکەری فیل و تەپڵ کوتەکە بەرزی 4 مەترە لە فۆلکس پارکی شری مالمۆ لە خواروی سوید دانراوە 2020.
پەیکەری شازادەی دەریا لەسەر دەریا لە نزیک پارکی پاپۆڕەکان دانراوە لە شاری مالمۆ، بەرانبەر پەیکەری پەری دەریاکەی شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک ساڵی 2023.
(ژیان)