لە دایک بووی ساڵی 1979 ی شاری #کەرکووک#ە و هەڵگری دوو بڕوانامەیە (بڕوانامەی دبلۆم لە بواری کارگێڕیدا و بکالۆریۆس کۆلێژی کارکێڕی و ئابوری لە زانکۆی #سلێمانی#) لە ساڵی 2000 لە بواری هونەری گۆرانیدا دەرکەوتووە و خاوەنی 3 بەرهەم و 2 کلیپە لە ساڵی 2005 زانکۆی تەواو کردوەو ئێستاش بە کاری ڕێکخراوەییەوە سەرقاڵە لە کۆمەڵی ڕۆژ بۆ خزمەت کردنی خاوە ن پێداویستیە تایبەتیەکانی کوردستان وە لەسەر ئاستی عێراقیش لە کۆمکاری ڕێکخراوەکانی کەم ئەندامانی عێراق ئەندامی دەستەی کارگێڕە.