لەدایکبووی ساڵی 1970 لە #سلێمانی#.
+قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی وناوەندیی و دواناوەندیی لە سلێمانی و زانکۆی لە بەغدا تەواوکردووە.
+دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری کیمیاییی-پسپۆر لە نەوت و پترۆکیمیاییاتدا لە زانکۆی تەکنۆلۆژیی لە بەغدا ساڵی 1990-1991.
+ئەندامی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستانە بەپلەی ڕاوێژکار و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە بەپلەی بەشدار.
+سەرنووسەری گۆڤاری ئەندازیارانە لە ساڵی 2002وە.
+چەندین پەرتووکی چاپکراوی هەیە کە هەموویان تایبەتن بە پرسە ڕامیارییەکانەوە.
+خاوەنی دەیان بابەتی سیاسیی و ئابووری و ئیداریی و زانستییە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان و سایتەکانی ئینتەرنێتدا. [1]