کەریم زەند، کوڕی حەمەئاغای کوڕی ئەمین ئاغایەو لە ساڵی 1925 لە#سلێمانی# لەدایک بووە و لە گەڕەکی #مەڵکەندی# لە شاری سلێمانی خوێندنی ئایینی و سەرەتایی و ناوەندی تەواوکردووە و پاشان چووتە بەغدا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا.
لە ساڵی 1940ەوە دەستی بە نووسین کردووە و بەگەڕیدەیی هەر چوار پارچەکەی کوردستان گەڕاوە و زانیاری تەواوی لەسەر هەموو شوێنەکان و هۆز و تیرەو ڕەگەز و زمان و مێژووی کوردستانی گەورە تۆمارکردووە و زۆربەی گەشتەکانیشی بەپێ بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4559/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=0017.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4559/0017.JPG=KTML_Photo_End=
ئامۆژگای مامۆستایانی لە بەغدا-عەئزەمییە لە ساڵی 1944 تەواوکردووە، ساڵێکی خوێندن مامۆستا بووە لەخوێندنگەی فەیسەڵییە لە سلێمانی، دوای ئەوە چووەتەوە بۆ خوێندنی باڵا، بەرەو ئازربایجان ڕۆیشتووە بۆ بەشداری لە #کۆماری کوردستان# لە #مەهاباد#، وێڕای بەشداریبوونی شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی نەمر، هەروەها شۆڕشی بارزان و شۆڕشی #قازی محەمەد#، دوای شکستی کۆمارەکە لەجەنگی پارتیزانیدا بەرەو ڕووسیا چووە، دوو ساڵ بەندی قوورس بووە لە زیندانی #ئەبوغرێب#، شەش ساڵ دەستبەسەر بووە لە زۆنگاوەکانی ناوچەی ناسرییە، سیانزە ساڵ ئاوارە بووە.
12 نووسراو و بڵاوکراوەی هەیە، لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا زیاتر لە 600 وتاری هەیە، لە 1938 وە تێکەڵ بە سیاسەت بووە لە کۆمەڵەی برایەتی، هیوا، ئازادی، ژێکاف، #کاژیک# و پارتی دیموکرات.
ئەندامی #دەستەی نووسەرانی کورد# بووە، سەرپەرشتیاری #نەهێشتنی نەخوێندەواری# بووە بۆ ماوەی پانزە ساڵ، بریکاری سەندیکای مامۆستایان بووە، بەپێ زۆربەی کوردستان گەڕاوە، سەوداو مامەڵەی لەتەک تیپ و وشە و ڕستەدا لە گۆڤاری گەلاوێژەوە لەچلەکاندا هەیە، دەستەی گۆڤاری ڕۆژی نوێ و نووسەری کورد بووە، لە 1958 جوگرافیای کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، جێگری ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی بووە بێ پاداشت بۆ ماوەی 15 ساڵ.
بڕوانامەکانی:
ئامۆژگای مامۆستایان لە بەغدا، دبلۆمی باڵا لە قاهیرە، پایەی پڕۆفیسۆری پێ بەخشراوە لە زانکۆی ماینز گۆتنبێرگ لە ئەڵمانیا، لە 1968 خانەنشین بووە بە خواستی خۆی.
خاوەنی چەندین پەرتووک و بابەتی گرنگە کە گرنگترینیان بریتییە لەپەرتووکی (#تۆماری تەمەن#) کە 10 بەرگە و باس لە جوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات، یەکەم کەسە کە پەرتووکی #ئینجیل#ی کردۆتە کوردی، کەریم زەند لە سەردەمی کۆماری کوردستان لەمەهاباد مامۆستای زمانی کوردی بووە.[1]
ڕۆژی #10-10-2017# لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.