ناوی تەواوی حسێن عەلی زەند- ە، لە ساڵی
1925 لە گوندی
حەفتەغارحەفتەغاری سەربە شارۆچکەی
داقوقداقوق لەدایکبووە، لەناو خەڵکیشدا بە حسێن عەلی گورجی ناسراوە و دایکی ناوی ئامینە کەریم زەنگنەیە.
هونەرمەند هەر لە کاتی لاوێتییەوە شەیدای هونەر و گۆرانی و
مەقاممەقامی کوردی بووە، حسێن عەلی هەر لە منداڵییەوە گوێی بە دەنگی شمشاڵ و دووزەلەی شوان و
قەتارقەتار و
ئەڵڵاوەیسیئەڵڵاوەیسی و ئای ئای جوتیارانی گوندەکە ڕازاندووەتەوە.
حسێن عەلی لە ساڵی
1948 چووەتە ئێزگەی کوردی لە بەغدا و لەوێ چەند گۆرانییەکی وتووە و یەکەم گۆرانیشی (قومری سەرباڵم شینە) بووە.
هونەرمەند شارەزاییەکی زۆری هەبووە لە زۆربەی مەقامەکانی کوردی، دواتر لە ڕێگەی قەوانەوە ئاشنای دەنگی
عەلی مەردانعەلی مەردان و عەبدوڵڵای سەعید
کەرکووککەرکووکی و دەیان گۆرانیبێژی ئەو سەردەمە بووە.
هەروەها لە ئەرشیفی هونەرمەند دا چەند گۆرانییەک ڕیکۆرد کراوە کە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ مامۆستا عەلی مەردان و سەعیدی عەبدوڵڵا کەرکووکی وتراون، ئێستا لەلای شەیدایانی دەنگی هونەرمەند پارێزراون.
حسێن عەلی دۆستایەتییەکی پتەوی لەگەڵ هونەرمەندی خوالێخۆشبوو
سەڵاح داودەسەڵاح داودە هەبووە و هەروها لەگەڵ هونەرمەند
ڕەسوڵ گەردیڕەسوڵ گەردی و
تایەر تۆفیقتایەر تۆفیق و
حەسەن زیرەکحەسەن زیرەکیش.
هونەرمەند لە ساڵی
1971 لە پاش بەشداریکردنی لە ئاهەنگێک لە
خانەقینخانەقین لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەندکراوە و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، بەڵام بەوەش هەر کۆڵی نەداوە و بەردەوام بووە لە گۆرانی و مەقام وتن.
حسێن عەلی لە ساڵی
1991 لە شاری بەغدا گیانی سپارد و لە ژیانی هونەرمەندایەتی و گۆرانی و مەقام وتن بەیەکجاری دابڕا و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شێخ مەعروف بەخاک سپێردرا.