ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی سەربەخۆی ناحکومی (NGO) یە هەوڵدەدات بۆ پەرەپیدانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و نوێخوازی و یەکسانی لەنێو ڕەگەز و چینە کومەڵایەتییەکان بۆ نەهێشتنی جێندەری کۆمەڵایەتی.
ئەم ڕێکخراوە لە ڕێکەوتی 18-01-2010 لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی ڕەسمی پێدراوە بە فەرمانی وەزاری ژمارە (1478) لە 18-01-2010.
سنووری کارکردنی ڕێکخراو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانە و بارەگای سەرەکی لە شاری هەولێرە.
ئامانجەکانی ڕێکخراوی دیالۆگ:
1.هەوڵدان بۆ لیک نزیک کردنەوەی ئایدۆلۆژیای جیاواز لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگە.
2.هەوڵدان بۆ بڕوابوون کە دیالۆگ تاکە ئامرازی چارەسەری گرفتەکانی کۆمەڵگەیە.
3.بەرزکردنەوەی ئاستی بڕوابەخۆبوون لەنێو ڕەگەزی مێینە بە پەرەپێدانی تواناکانیان لە ڕێگەی کردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆیان.
4.پەرەپێدانی هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی لەلای تاکەکانی کۆمەڵگە.
5.خستنەڕووی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی ڕێگەچارە بۆچارەسەرکردنیان.
6.کارکردن بە شێوازی گرووپ لە ڕێگەی کردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنان بە مەبەستی ڕوانی گیانی هاوکاری و تەبایی لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی یەکسانی لەنێوان ڕەگەزی جیاواز.
7.هەوڵدان بۆ دابین کردنی سەکۆیەکی ڕۆشنبیری بۆ خولقاندنی ڕەوتێکی پێشکەوتوو.
8.دانانی میکانیزمێک بۆ باشتر کردنی ڕەوشی چاکسازی و کۆمەڵایەتی، بەتایبەتیی ئەو کەسانەی کە تووشی لادان هاتوون یاخود ئەو کەسانەی گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکان بوینەتەوە.
9.ڕێزگرتن لە مافە بنچینەییەکانی منداڵان و ئافرەتان.
چالاکییەکان:
1.ئیدانە کردن و کۆمەک کۆکردنەوە بۆ لێقەوماوەکانی تۆپبارانی جمهوری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا بۆ سەر کوردستان.
2.ئەنجامدانی چەندین ۆرک شۆپێک لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ئافرەتان و منداڵان.
3.رێکخستنی چەندین سیمینار لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ئافرەتان و منداڵان بۆ منداڵە بەندکراوەکان بە مەبەستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بەتایبەت دوای دەرچونیان لە چاکسازی.
4.بە مەبەستی هۆشیارکرنەوەی زیاتری بەندکراوان لەسەر ماددە هۆشبەرەکان زیان و چارەسەرییەکان.کۆری بەردەوام ئەنجام دەدات لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران بۆ ئەو بەندکراوانەی کە لەسەر ماددە هۆشبەرەکان بەندکراون.
5.بەسەرکردنەوەی منداڵانی کوردستان بە بۆنی ڕۆژی جیهانی منداڵان.
6.بەسەرکردنەوە و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵً ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ زیاتر لێک نزیکبوونەوەی ڕێکخراوەکان.
بۆ پەیوەندی کردن بە ڕێکخراوی دیالۆگ:
mailto:dialogueorganization@yahoo.com
تەلەفۆن: 9647504480640+ 9647504933554+ 9647504480417+