هیوا عەبدولکەریم عەزیز ناسراو هیوا فریادڕەس (1978
هەولێرهەولێر) نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی.
لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە
2009 سەرۆکی لیستی گەنجانی سەربەخۆ بووە و نەیتوانیوە دەنگی پێویست بهێنێ بۆچوونە پەڕڵەمان.
سەرنووسەری چەند ڕۆژنامە و گۆڤار و سەرۆک و بەڕێوەبەری چەند ڕێکخراو بووە لەنێوان
1997 تا 2014، زیاتر لە (11) پەرتووکی چاپکراوی هەیە لە بواری لێکۆڵینەوەو ئەدەب و ڕۆژنامەگەری و چەند پێشانگای دۆکیۆمێنتاری کردووەتەوە.
چەندین جار لەسەر نووسین و چالاکییە مەدەنییەکانی ڕووبەڕووی گرتن و زیندانیکردن بووەتەوە لەلایەن دەزگاکانی ئاساییش لە هەولێر و چەند جاریش هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە لەسەر کارەکانی.
لە بواری ڕۆژنامەگەریدا:
-سەرنووسەری مانگنامەی گریانی کوردستان 1998
-ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی میدیا 2000/2001
-بەڕێوەبەری نووسین لە هەفتەنامەی جەماوەر 2004
-بەرپرسی لاپەڕەی کۆمەڵایەتی لە هەفتەنامەی جەماوەر 2005
-سەرنووسەری گۆڤاری هەڵبوون لە 2007/2008
-سەرنووسەری ڕۆژنامەی ماڵان
لە بواری ڕێکخراوەییدا:
-سەرۆکی کۆمەڵەی لاوانی هەتاوی بەیان (نهێنی) 1997
-سەرۆکی ڕێکخراوی بزاڤی ژیان بۆ داکۆکیکردن لە گەنجان
2003 تا 2011
-سەرۆکی پەڕڵەمانی سەرشەقام لە 2005
لە بواری پێشانگادا:
-کردنەوەی پێشانگای دۆکیۆمێنتاری (نمایشی هەڵفڕینی ڕۆحەکان) بۆ خستنەرووی ڕووداوەکانی کوژران و سووتانی گەنجان و ژنان لە هەولێر،
2006 لە زانکۆی سەڵاحەدین و لەناو بازاڕی هەولێر و لە
2008 لە هۆڵی ئاڵا و هۆلچی سەعد عەبدوڵڵا لە 2008.
-کردنەوەی پێشانگای (ئاوابوونی خۆشەویستی) لە
2007 لە بەردەم پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر و لە
2008 لەناو زانکۆی سەڵاحەدین.
لە بواری نووسینی پەرتووک و لێکۆڵینەوەدا:
-ژاوە، شیعر 1997
-تورکمان: کوردی تورکزمان 2001
-بانگ، شیعر 2001
-خەباتێکی تر، ئەزموون و شیکاری 2009
-لەنێوان خۆشەویستی و ئاشوبدا، یاسایی و کۆمەڵایەتی 2010
-پەرتووکی مەرگ، تەحقیقکاری 2010
-ژن لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا، لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی 2012
-وڵاتی بێ ساحێب، باس و خواسی سیاسی 2013
-گۆزەی گەوهەر، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2013
-ژن و ئایین، وتووێژ، 2014
-ئەمەیە ژیانی ژن، لێکۆڵینەوەی ئاماری 2014
گرتن و زیندانیکردنەکانی:
-بە تۆمەتی وەستانەوە بەدژی قەدەغەکردنی ئاگری نەورۆز، شەوێک زیندانی کراوە لە هەولێر 1997
-بەهۆی دەرکردنی مانگامەی گریانی کوردستان لە
1998 لەلایەن ئاساییشی هەولێر دەستگیر کراوە و چەند ڕۆژ لە زیندانی (ئینفرادی)تاکەکەسی و بە گشتی هەشت ڕۆژ زیندانی کراوە و مانگنامەکەی لێ قەدەغەکراوە.
-بەهۆی نووسین و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی (تورکمان کوردی تورکزمان) لە
2002 لەلایەن ئاساییشی گشتی لە هەولێر دەستگیر کراوە و نزیکەی دوو مانگ زیندانی کراوە بەبێ ئەوەی ڕێگای بدرێت پارێزەرەکەی یان کەسوکارەکەی چاویان پێی بکەوێت.
-بەهۆی مانگرتن لە دژی کوشتنی ژنان لە زانکۆی سەڵاحەدین، لەلایەن ئاساییشەوە دەستگیر کراوە.
-بەهۆی سەرپەرشتی کردنی خۆپیشاندانی پەڕڵەمانی سەرشەقام دژی گەندەڵی لە
2005 لەلایەن ئاساییشی گشتی لە هەولێر دەستگیر کراوە و ئازار دراوە.
-لە
2011 لەلایەن بەڕێوەبەری ئاساییشی ڕزگاری لە هەولێر تۆمەتبارکراوە بە هەڕەشەکردن و ماوەی پێنج مانگ زیندانی کراوە.
فەیسبووکی: هیوا فریادڕەس