ساڵی
1939 لە شاری
سلێمانیسلێمانی هاتۆتە دنیا. هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای نەخش و نیگار، سیرامیک، فەرشچنین و بەرگ دوورین بووە. لە ساڵی
1994 تا ئێستا لە هۆڵەندا دەژی و هەر لەو وڵاتە خۆی فێری خوێندەواریی کردووە. لە تەمەنی 65 ساڵییەوە دەستی کردووە بە هونەری نیگارکێشان.
تا ئێستا لە چەندین پێشانگای هاوبەشی هونەری شێوەکاری لە وڵاتی هۆڵەندا بەشداری کردووە و 4 پێشانگای شێوەکاری تایبەت بە بەرهەمەکانی خۆی کردۆتەوە.
یەکەمین پێشانگای تایبەتی خۆی لە ساڵی
2006 کردەوە و دووەمین پێشانگای تایبەتی لە شاری ئەمستردام لە ساڵی
2007 بەڕێوەبرد.
ساڵی
2009 لە چوارچێوەی پرۆژەی ساڵانەی گەلەرییەکانی باکووری ئامستردام خانمە شێوەکاری کورد حاجی خانم لە پێشانگایەکی هاوبەش لە گەڵ 70 هونەرمەندی شاری ئەمستردام بەشداری کرد.
خانمە شێوەکار ساڵی
2009 سێهەمین پێشانگای تایبەتی لە بەرهەمەکانی خۆی لە مۆزەخانەی باکووری شاری ئەمستردام کردەوە کە بریتی بوون لە ئەزموونەکانی خۆی لەم ساڵانەی دواییدا و لەسەر سروشت و یادەوەرییەکان کاری کردبوو. هەر لەو ساڵەوە هەموو هەفتەیەک چالاکی بەردەوامی هەیە لە گەڵ ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و هونەرمەندانی باکووری شاری ئەمستردام لە وڵاتی هۆڵەندا.
حاجی خانم لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا سەرەڕای سەختیی ژیانی غوربەت و نەخۆشیی توانیویەتی بەرهەم گەلێکی ڕەنگین و جوان بخاتە بەر دیدی عاشقانی هونەری شێوەکاری کە خاوەن تەکنیکێکی بەهێزن و بۆیەش وەکوو ئافرەتێکی ماندوونەناس ناوبانگێکی شیاوی لە وڵاتی هۆڵەندا پەیدا کردووە.
چوارەمین پێشانگای تایبەتیی بەرهەمەکانی حاجی خانم لە مانگی هەشتی
2010 لە ئەمستەردام بەڕێوەچوو.
[1]