ناو: سەربەست
نازناو: سەربەست لەزگین سندوری
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان عەبدولقادر
ساڵی لەدایکبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون: شاری #دهۆک#
$ژیاننامە$
یاساناس و سیاسەتمەدار سەربەست لەزگین عەبدولڕەحمان عەبدولقادر، ناسراو بە (سەربەست لەزگین و سەربەست سندوری) ، ساڵی 1980 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتی و ساڵی 1981 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم (1989) ، یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، ساڵى 2017 بووەتە بریکاری #وەزارەتی پێشمەرگە# لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەربەست لەزگین ساڵی 1965 لە شاری دهۆک لەدایکبووە. ساڵی 2008 بەکالۆریۆسی یاسای لە زانکۆی دهۆک وەرگرتووه. ساڵێ 2017 بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوه. شارەزای زمانی کوردی، تورکی و فارسییە.
$خەباتنامە$
سەربەست لەزگین ساڵی 1980 پەیوەندیی بە پارتی و ساڵی 1981 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. ساڵی 1988 بەشداریی داستانی دێرەلوکی لە دژی سوپای ئێڕاقدا کردووە و بریندار بووە. هەمان ساڵ و لە دوای ئەنفالی بادینان ئاوارەی کۆماری تورکیا بووه.
نوێنەری کۆنگرەکانی دەیەم (1989) و یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1991 لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا لە فەرماندەکانی کەرتی دووی ئازادکردنی #زاخۆ#-دهۆک بووە و ساڵی 1993 فەرماندەی هێزی 42ی زاخۆ بووە لە سوپای یەکگرتووی کوردستان.
لە ماوەی کارکردنیدا لەنێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم ئەرک و بەرپرسیاریەتیانەی وەرگرتووە: بەرپرسی لێژنەی ناوچەی #ئامێدی# (1993) ، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سێمێل (1994) ، فەرماندەی سوپای 9ی سپیلک لە فەرماندەیی لەشکری کوردستان (فەلەک) (1996) ، بەرپرسی لێژنەی لقی یەکی دهۆک (2007) و ...هتد.
ساڵی 2003 لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی ئێڕاقدا بەشداریی لە ئازادکردنی شاری موسڵدا کردووە. ساڵی 2014 فەرماندەی میحوەری #شنگال# لە سنووری پارێزگای موسڵ لە شەڕی دژ بە هێزەکانی #داعش# بووە و لە تەمەنی پێشمەرگایەتیدا چەندین جار بریندار بووە. ساڵى 2017 بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوه.[1]