ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد شێخانی
ناوی باوک: سدیق
$ژیاننامە$
نووسینی: #ئاراس ئیلنجاغی#
ناوى تەواوى (محەمەد سدیق عوسمان)ە لە نەوەى دەروێش خدرە، لە ساڵى 1955لە خێزانێکى نیشتمانپەروەر و ئایین پەروەر و شۆڕشگێرەوە هاتۆتە ژیانەوە، لە ساڵى (1967-1968) قۆناغى خوێندنى سەرەتایی لە قوتابخانەى #ئیلنجاغى گەورە#ى سەرەتایى تەواو کردووە، لەبەر ئەوەى باوکى مەلاى گوند بووە، زۆر هەوڵى داوە کوڕەکانیشى ببن بە (مەلا)، بۆیە دوور لە ئارەزووى خۆى بەناچارى دەچێتە (پەیمانگاى خوێندنى ئیسلامى) لە #هەولێر#، ئەمەش وای کردووە لە هاوڕێکانى خوێندنى داببڕێت چونکە ئەو چووە بۆ هەولێر و برادەرانیشى بۆ #کۆیە#، ساڵى (1973-1974)چووەتە بەر خزمەتى سەربازى لە پارێزگاى (#کەرکووک#) تا هەڵگیرسانى شەڕى ئێراق-ئێران ساڵى 1980، بەڵام لەڕووى ڕێکخستنەوە لە ساڵى (1971)ەوە شەرەفى ئەندامێتى حزبى شیوعى ئێراقى وەردەگرێت، بەهۆى گۆڕانگارییەکانى ڕووخانى بلۆکى سۆفیەتى و وڵاتانى سۆسیالیستى هەروەها کارەساتى ئەنفال و کیمیابارانى نەتەوەى کورد، زۆربەى شیوعیە کوردستانییەکان بیر لەدرووستکردنى ڕێکخستنى تایبەت بە کوردستان دەکەنەوە جیا لەحزبى شیوعى ئێراقى کە تێیدا خەباتى چینایەتى و نەتەوایەتى پێکەوە گرێبدات، ساڵى 1991دواى ململانێیەکى زۆر بزووتنەوەى شیوعیە کوردستانییەکان لە هەولێر و کوردستان ڕاگەیەنرا، دواتر لە ساڵى 1992یەکەم کۆنگرەى خۆى گرێداو پارتى کارى سەربەخۆى لێکەوتەوە، دواتر محەمەد شێخانى بۆ ماوەى (8)ساڵ لەسەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى حزبى پارتى کارى سەربەخۆى کوردستان کاری کردووە، دواى هەڵوەشاندنەوەى پارتى کار لەلایەن پارتى دیموکراتى کوردستانەوە و ململانێکان ساڵى 2001دەگەڕێتەوە ناو ڕیزەکانى حزبى شیوعى کوردستان، لە کۆنگرەى (3)ى حزبى شیوعى کوردستان بە ئەندامى سەرکردایەتى حزب هەڵدەبژێردرێت و دەبێتە بەرپرسى (محەلى مەڵبەندى سۆران)ى حزب یۆ ماوەى چوارساڵان، لە کۆنگرەى (4)ى حزب بۆ جارێکی تر هەڵبژێردرایەوە بۆ سەرکردایەتى وبۆ ماوەیەکى زۆر دەبێتە بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى ناوەندى حزب) و دواتر بەپلەى ڕاوێژکارى ئەنجوومەنى وەزیران خانەنشینکراوە.[1]