شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی
کفریکفری لە پارێزگای
کەرکووککەرکووک. ژمارەی دانیشتووانی شارەدێی سەرقەڵا لە ساڵی 2020دا (9٬063)کەسە.
لە سەرەتای درووست بوونی ئەم شارەدێدا ناوی شارەدێی
شێروانەشێروانە بوو، بەڵام لە دوایدا ناوی بووە شارەدێی سەرقەڵا.
ئەم شارەدێیە لە سەرەتادا کە درووست بوو ناوی شێروانە بوو، بە ناوی قەڵای شێروانەوە ناونرا، تاوەکوو ساڵی
1975 ناوەکەی گۆڕدرا بە شارەدێی سەرقەڵا. ناوی ئەم شارەدێیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارەدێی سەرقەڵایە.
وشەی سەرقەڵا وشەیەکی لێکدراوە (سەر+قەڵا)، سەر: ڕۆپک، دوند، سەری چیا، قەڵا: لە شوێنێکی زۆر بەرز درووستدەکرێت وەکوو چیا، بۆ ئەوەی دوژمن بەئاسانی نەیگاتێ، لەسەر لێواری (قوللە)ی بۆ کراوە بۆ پاسەوانی کردنی قەڵا، سەرا و کۆشک تەلاری قەڵاداری تێدا درووستکراوە. لە شارەدێی سەرقەڵادا شوێنەوارێکی لێیە بە ناوی (گۆڕ و گردۆڵکەی سەرقەڵا) کەوەک قەڵایەکی کۆن وایە بەسەر گردێکەوە، ناوی ئەم شارەدێیە لەوەوە ھاتووە.
جوگرافیا
شارەدێی سەرقەڵا ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی
ڕزگاری -سموودڕزگاری -سموود و شارەدێی
ئاوەسپیئاوەسپی .
لە باشوورەوە شارەدێی جەبارە و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کفری و شارەدێی
کۆکس (گوڵەجۆ)کۆکس (گوڵەجۆ) .
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی
کەلارکەلار و شارەدێی ڕزگاری.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی
جەبارەجەبارە و شارەدێی
نەوجولنەوجول .
ڕووبەر:
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (626کم2)یە لە (3٫1٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (22٫4٪) شارۆچکەی کفری پێکدەھێنێت.
[6]
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی کفریدا.
دانیشتووان:
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی
2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (9063)کەسە.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (سێیەم)ە لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی کفری.
مێژوو:
لە سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا (1918 -1958)
لە دوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانییەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لەنێوان بەریتانیا و ئێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق لە (
11-07-192311-07-1923 )دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە ئێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی (5) ئەندام وەکوو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی ئێراقدا (المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نێوان ئێراق -تورکیا لەسەر دواڕۆژی ویلایەتی
مووسڵمووسڵ ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی 1925ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی ئێراق.
حکوومەتی تازە پێکھێنراوی ئێراق ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان، ئەم پڕۆسەیە ھاوشێوەی سەردەمی پێشووی خۆی بە جیاوازییەکی کەمەوە بەڕێوەچوو.
* لەنێوان ساڵانی (1926-1936)
بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە (1175) لە
18-08-192718-08-1927 دا شارەدێی شێروانە ھاتە کایەوە.
ھەردوو شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کفری و شارەدێی
قەرەحەسەنقەرەحەسەن بە بەیانی حکومی ژمارە (5335) لە ساڵی 1933دا ھەڵوەشێنرانەوە.
نەخشەی کارگێڕی پارێزگای
کەرکووککەرکووک لە ساڵی 1936دا، شارۆچکەی کفری (ڕەنگی شین)
* لەنێوان ساڵانی (1936-1947)
بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە (58) لە
27-01-193727-01-1937 دا شارەدێی
پێبازپێباز ھاتە کایەوە بەدابڕانی لە شارەدێی شێروانە لە سنووری شارۆچکەی کفری لە پارێزگای کەرکووک.
لە سەردەمی کۆماریدا (1958 -1990)دا
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی (عەبدولکەریم قاسم) (5) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی (عەبدولسەلام عارف)، دواتر براکەی (عەبدولڕەحمان عارف) (5) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، (ئەحمەد حەسەن بەکر) (1968 -1979) و (سەددام حسێن) (1979 -2003)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی
1991 بوو. کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان.
* لەنێوان ساڵانی (1958-1965)
بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی 1959دا، (5) کەرتی شارەدێی پێبازی سەربە شارۆچکەی کفری بە شارەدێی شێروانەی ھەمان قەزاوە لکێندرا.
* لەنێوان ساڵانی (1965-1977)
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (403) لە
30-03-196930-03-1969 دا، (25) کەرت لە شارەدێی شێروانە دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی شارەدێی جەبارە لە سنووری شارۆچکەی کفری، ناوەندەکەشی گوندی جەبارە بوو.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (137) لە
28-02-197028-02-1970 دا، شارۆچکەی کەلار لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ھاتەکایەوە، ھەردوو شارەدێی شێروانە و شارەدێی پێبازی شارۆچکەی کفری پێوە گرێدرا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (606) لە
06-11-197506-11-1975 دا شارەدێی سەرقەڵا لە شارۆچکەی کەلار دابڕێنرا و بەشارۆچکەی کفرییەوە لکێندرا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (608) لە (06-11-1975)دا، شارۆچکەی کەلار و شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان شارۆچکەی کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (26363) لە ساڵی 1975دا ناوی شارەدێی شێروانە گۆڕدرا بۆ شارەدێی سەرقەڵا و (21) کەرتی شارەدێی سەرقەڵا بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەلارەوە لکێندرا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (606) لە 06-11-1975دا، (61) کەرتی شارەدێی سەرقەڵا دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی شارەدێی
تیلەکۆتیلەکۆ لە سنووری شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەشی لە گوندی تیلەکۆی گەورە بوو.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (607) لە 06-11-1975دا، شارەدێی سەرقەڵا کە بریتی بوو لە (24) کەرت لە شارۆچکەی کەلار دابڕێنراو لکێندرا بە شارۆچکەی کفرییەوە.
شارۆچکەی کفری کە چووە سەر پارێزگای دیالە بە جێگیری مایەوە، گۆڕانکارییەکی وەھای بەسەردا نەھات، لە شارەدێکانی (شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کفری، شارەدێی سەرقەڵا، شارەدێی
قەرەتەپەقەرەتەپە ، شارەدێی جەبارە و شارەدێی کۆکس) پێکھاتبوو.
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم:
* لە ماوەی ساڵانی (1991 -1992)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای
ھەولێرھەولێر و پارێزگای
دھۆکدھۆک لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی
1989 بەڕیوەدەبرا، لەبەر ئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان درووست نەبووبوو، تاوەکوو لە ساڵی
1992 پەڕڵەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان درووستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی (1992 -2003)دا:
لە دوای ڕاپەڕینی 1991، ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە (18) لە (
22-09-199222-09-1992 )دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو شارۆچکە و شارەدێیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەرلەنوێ پێکبھێنرێنەوە.
* لە ماوەی ساڵانی (2004 -2014)
دوای ڕاپەڕین شارۆچکەی کفری کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنیا شارەدێی قەرەتەپە و شارەدێی جەبارە نەبێت. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەربە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی ئێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئێراق.
ناوچە جێناکۆکەکانی ئێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی ئێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دوو بەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی (140) دەستوور، شارۆچکەی کفری بەشێکە لەم ناوچەیە دوو شارەدێی قەرەتەپە و شارەدێی جەبارە سەربە پارێزگای دیالەن، ئەوەلاشی سەربە پارێزگای سلێمانین.
دوای پڕۆسەی ئازادی زۆرینەی گوندەکانی گەرمیان بەتایبەت ئەوانەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتبوون ئاوەدانکرانەوە، شارەدێی نەوجول ئاوەدان بووەوە و لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، بۆیە خرایە سەر شارۆچکەی کفری، بەڵام لە پێشتردا لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارۆچکەی
دووزخورماتوودووزخورماتوو بوو.
لە ساڵی 2005دا شارەدێی ئاوەسپی ھاتە کایەوە بە دابڕانی (35) کەرت و گوند لە شارەدێی
قادرکەرەمقادرکەرەم و شارەدێی ڕزگاری. ناوەندەکەشی گوندی
خان ڕۆستەمخان ڕۆستەم ە.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی ئێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لە ساڵی 2003دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە
دەربەندیخاندەربەندیخان ، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە ڕۆژی
06-08-200606-08-2006 ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە شارۆچکەی کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی
2008 بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو ڕووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.
[1]