هونەرمەند د. نیاز لەتیف حەسەن
لەدایک بووی: 01-01-1964
سلێمانیسلێمانی.
1-دبلۆم -پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی/بەشی شانۆ -نواندن 1988.
2-بەکالۆریۆس -کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەغدا /بەشی شانۆ -نواندن 1993.
3-ماجستیێر (بەپلەی نایاب) -زانکۆی سەڵاحەدین /کۆلێژی هونەرە جوانەکان /بەشی شانۆ -دەرهیێنان 2010.
4-لە ئیێستادا سەرقاڵی خوێندنە لە میسر/قاهیرە کاندیدی دکتۆرایە لە بواری (دەرهێنان لەنێوان شانۆ و سینەما).
5-لێپرسراوی بەشی سینەمایە لە سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان /سلێمانی
6-بۆ ماوەی 3 ساڵ سەرپەرشتیاری هونەری بووە لە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی.
-بۆ ماوەی 4 ساڵ مامۆستا بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان /
دهۆکدهۆک.
-مامۆستا بووە بۆ ماوەی 3 ساڵ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان /
هەولێرهەولێر.
-مامۆستایە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان /سلێمانی و تا ئێستاش بەردەوامە
-بۆ ماوەی 4 ساڵ وەک ڕاگەیاندن ئیشی لە کەناڵە کوردییەکاندا کردووە وەک (پێشکەشکار -ئامادەکار -دەرهێنەر).
-بۆ ماوەی 3 ساڵ بەڕێوەبەری بنکەی خانی بووە کەسەر بە ڕێکخراوی tdc) لە دهۆک
- خاوەنی چەندین بەرهەمە وەک (نووسەر -وەرگێڕ) لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا.
-بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی هونەری شانۆ و بەرهەمی سینەمایی و تەلەفیزیۆنیدا کردووە لە (سلێمانی -هەولێر -دهۆک).
- دامەزرێنەری قوتابخانەی (فێرگەی بالێ و مۆسیقای سلێمانی) لە
2008 لەگەڵ (ڕوبار ئەحمەد)ی هاوسەری بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان. لە
2014 ئەم قوتابخانەیە داخرا.
-وەک داوەر لە فیستیڤاڵی (سلێمانی بۆ شانۆی کوردستان) بەشداری کردووە 2011.
-تا ئێستا خاوەنی (55) بەرهەمی شانۆییە چ وەک نواندن چ وەک دەرهێنەر.
-تا ئێستا خاوەنی (16) بەرهەمی فیلمی تەلەڤزیۆنی و سینەمایی و کورتەفیلم و زنجیرە درامییە، چ وەک نواندن چ وەک دەرهێنەر.
-تا ئێستا خاوەنی (10) سیناریۆیە بۆ سەما.
-تا ئێستا خاوەنی (7) کۆر و سیمینارە لەسەر بوارە جیاجیاکانی شانۆ.
-وەرگێڕانی پەرتووکی (ئامادەکردنی ئەکتەر) نووسینی (ستانسلافسکی) وەک میتۆد بۆ پەیمانگاو کۆلێژی هونەرە جوانەکان. -بەشداری لە چەندین دیداری شانۆیی کردووە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.
[1]