- لەدایکبوونی نووسەر: نەزەد بەگیخانی لە شاری کۆیە.
- هێرشی توندی بەعسییەکان بۆسەر بادینان.
- جەمال عەبدولناسری سەرۆکی پێشووی میسر دەربارەی دۆزی کورد، بە جەلال تاڵەبانیی گووت، کە دژی هەر کارێکی جیاخوازییە لە ئێڕاقدا.
- د.ا، سێ زیندانیی کوردی لە زیندانی قەسرەوە بۆ بەرازجان دوورخستەوە، کە یەکێک بوو لە ناخۆشترین زیندانەکانی ئێران، ئەو زیندانییانە ئەمانە بوون غەنی بلوریان، عەزیزی یوسفی و جەلیلی گادانی.
- ئیگنیشی گێلپ و پورڤیس و ماکرای توانییان تەختە گڵەکانی نوزی - کەرکووک، کە ناوچەیەکی کۆنی باشووری کوردستانە، شیبکەنەوە.
- کاستەر پەڕتووکێکی بە زمانی ئەڵمانی بە نێوی ئیسلام بەبێ پەچە بڵاوکردەوە، کە باسی سلێمانی و نێوچەکانی تری کوردستان دەکات و گەلی کوردی بە گەلێکی ڕووخۆش و میوان دۆست داناوە.
- حیلمی عەباس پەڕتووکێکی بەنێوی کۆمەڵە هۆنراوەیەکی کوردی: دڵداری و پاڵەوانێتییەوە، بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی وتاری پێشگر و پاشگر لە زمانی کوردیدا لە پەڕتووکی فیلۆلۆژیای ئێرانی بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ، لەلایەن قەناتی کوردۆوە.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی وشەی تێکەڵاو لە زمانی کوردیدا لەلایەن ئی.ئی. تسوکەرمانەوە، لە پەڕتووکی وتاری زانایانی ئامۆژگای زمانەوانی، لێنینگراددا.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی عادات و ڕسومات نامەی ئەکرادیەی مەلا مەحمودی بایەزیدی لە مۆسکۆ، لەلایەن م.ب. ڕۆدێنکۆوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی بیبلۆگرافیای کوردناسی لە مۆسکۆ، لەلایەن ژ.س. موسیلیانەوە.
- ڕاگەیاندنی شۆڕشی سپی لەلایەن شای ئێرانەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بە نێوی بەربەرەکانێ لەسەر کوردستان بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ، لەلایەن ن.ا. خاڵفینەوە.
- بەدەستهێنانی نامەی دوکتۆری لەلایەن کەمال مەزهەر ئەحمەد لە باکۆ، بە نێوی بزووتنەوەی ئازادی نەتەوایەتی لە کوردستانی ئێڕاق، 918 - 1923.
- بەدەستهێنانی نامەی دوکتۆری لەلایەن عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە باکۆ، بە نێوی ڕیالیزم لە ئەدەبی کوردیدا.
- هاوینی ئەم ساڵ: هێزێکی بەعسییەکان هێرشیان کردە سەر گوندی سەیداوەی ناوچەی هەولێر و دەست درێژییان لەسەر ئابڕووی ئافرەتێکی کورد کرد.
- لە سێدارەدانی سەلام عادلی سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی ئێڕاقی - حشع، لەلایەن بەعسییەکانەوە.
- لە سێدارەدانی نووسەر مارف بەرزنجی لەلایەن بەعسییەکانەوە.
- کۆچکردنی زانای کورد د. جەمال نەبەز، لە کوردستانەوە بۆ ئەڵمانیا.
- د.ق، لە ناوچەی کەرکووک نزیکەی 40 هەزار کوردی دەرکرد.
- د.س، یاسای چاکردنی کشتوکاڵی پیادە کرد، بەڵام ناوچەی کوردستانی نەگرتەوە.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش، جەزا بەکر.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ عەدنان کەریم.
- زیندانیکردنی د. سەعدی بەرزنجی بۆ ماوەی نۆ مانگ و دەرکرانی لە کۆلیژ.
- حەسۆی میرخان، بووە فەرماندەی هێزی شێخان.
- خانەنشینکردنی ئەفسەر عەبدوڵڵا سەعید، هەر لەم ساڵەشدا چەند مانگێک لەلایەن د.ق زیندانیکرا، بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ شۆڕشی کوردا.