- لەدایکبوونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەدی ماملێ لە شاری مەهاباد، لە خێزانێکی هونەریدا.
- لکاندنی باشووری کوردستان، بە ئێڕاقەوە.
- د.ت، بۆ کوژاندنەوەی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران، پێویستی بە 35 هەزار سەرباز و 12 فرۆکە هەبوو. هەروەها د.ت 206 گوندی ڕووخاند، 8.758 خانوو سووتێنرا، 15.200 کەس لە کورد شەهید بوون، 20 ملیۆن لیرەش لەسەر تورک کەوت.
- دەرچوونی یاسایەک لەلایەن د.ت، کە بەپێی ئەو یاسایە، سیستمی پشکنینی گشتی دامەزرا.
- بەپێی ئامارێکی ناتەواو، تورکەکان بۆ سەرکوتکردنی شۆرشی شێخ سەعیدی پیران، 230 گوند بە تەواوی کاول دەکەن و 8700 خانوو دەسووتێنن و نزیکەی 15 هەزار خەڵکی بێ تاوانیش دەکوژن و هەزارانی تریش بۆ نێوچە دوورەکان ڕادەگوێزن.
- پەیوەندی کردنی جەلادەت و سورەییا و کامەران بەدرخان بە شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیرانەوە لە باکووری کوردستان.
- هێسە نێوێکی ئەڵمانی، لە بارەی مەسەلەی موسڵ و شەرە دەنووکی نێوان ئێڕاق و تورک و ئینگلیز لەسەر باشووری کوردستان، نامیلکەیەکی بە ئەڵمانی دەرکرد و دۆزی کوردی لەم بەشەی کوردستاندا خستۆتە بەرچاو.
- پڕۆفیسۆر چیرا، پشکنینی ئارکیۆلۆژیی لە ناوچەی نوزی - کەرکووکی کۆندا، کرد و چەندین تەختە گڵی دۆزییەوە.
- لەم ساڵەدا پتر لە 2250 کورد کرێکاری هێڵی شەمەندەفەر بوون.
- لەم ساڵەو تا ساڵی 1926، تورکەکان 206 گوندی کوردستان کە پێکهاتبوو لە 8758 ماڵ، بەهۆی هێرشەکانیانەوە بۆسەر باکووری کوردستان وێران کرد. ئەمە جگە لە شەهیدکردنی 15 هەزار زارۆک و ژن و پیری کورد.
- گۆرانی بێژی کورد مام هۆمەر بۆ یەکەمجار لە مێژووی هونەری کوردیدا لە شاری بەغداد، قەوانی هەیبەری دەرکرد.
- لە سێدارەدانی کامیل فەوزی بەگ لە دیاربەکر.
- لە سێدارەدانی شێخ عەبدولقادری شەمزینیی نوێنەری کورد لە لای تورک، لەلایەن کەمالییەکانەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان خالیس.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا عەزیزی موفتیی سەقز.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەجدی لە تاران.
- کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری نەهری.؟
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ئەحمەدی مەڕخوزی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان غەریقی، نێوی فەقێ محەمەد بووە و لە گوندی وەلەدانەی شارباژێری سلێمانی لەدایکبووە و ئەفسەر بووە لە سووپای عوسمانیدا.
- لە سێدارەدانی سەید تەها لە شاری دیاربەکر لەلایەن د.ت.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شوکری فەزڵی، نێوبراو تەنێ بە هەڵبەستێک نێوبانگی دەرکرد.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ محەمەد شێخ ڕەزای تاڵەبانی - خالسی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان د. سەعیدخان.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا محەمەدی کوێری قوبایی.؟
- بڵاوکردنەوەی دیوانی حاجی قادری کۆیی لەلایەن عەبدولڕەحمان سەعیدەوە لە بەغداد.
- مێژوونووس داماو حوزنی موکریانی، چاپخانەی زاری کرمانجیی لە شاری ڕەواندز دامەزراند.
- لەم ساڵەوە تا ساڵی 27، نزیکەی نیو ملیۆن کورد لە باکوور بەهۆی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانەوە کوژران.
- لە ئەنجامی هێرشی تورکەکانەوە بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران، 15200 کورد کوژران و 206 گوندیش وێران بوون.
- بەپێی ئەنسیکلۆپیدیای ئیسلام، ئاماری دانیشتوانی کوردی باکوور ملیۆن و نیوێکە.
- بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی ویلایەتی موسڵی سەربە کۆمەڵەی گەلان، ئاماری دانیشتوانی باشووری.ک، بەم شێویەیە: موسڵ 83.000، هەولێر 170.650، کەرکووک 47.500 و سلێمانی 189.900 کە هەمووی دەکاتە 496.050 کەس.
- دەرچوونی هەفتەنامەی دیاری کوردستان لەلایەن ساڵح زەکی بەگەوە، بە زمانانی کوردی، عارەبی و تورکی، کە 16 ژمارەی لێ دەرچوو.
- ڕەزاشای پەهلەوی، بە یارمەتیی ئینگلیزەکان دەستی گرت بەسەر تەختی ئێراندا.
- سمکۆ چاوی بە ڕەزاشا کەوت لە چاری، و بەڵێنی بە شادا، کە هەتا ماوە بێدەنگ دانیشێت.
- بەهۆی ڕێکەوتننامەیەکەوە، ئینگلیزەکان مافی دەرهێنانی پەتڕۆڵیان بۆ ماوەی 75 ساڵ لە ناوچەی کەرکووکدا بەدەست هێنا.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەجدی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان عەلی عەبدوڵڵا شەونم لە هەڵەبجە.
- لەدایکبوونی هونەرکاری گۆرانی و شانۆ ڕەفیق چالاک لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر کەریم زەند.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی قادر ئاغای عەتار لە سلێمانی.
- ئینگلیزەکان ئامینە خانی نەقیبیان بۆ دوو ساڵ بۆ گوندی عالیاوای ناوچەی گڵەزەردەی سلێمانی دوور خستەوە، بە تاوانی جووڵانەوەی لە دژی ئینگلیزەکان.
- دروستبوونی دیدەوانی لە نێو خوێندکارانی شاری سلێمانیدا.
- یاریکردنی شانۆی قارەمانی کورد لە ماڵی خاتوو بەهێی دایکی شێخ بابا عەلی شێخ مەحمود.
- بە پێی ئەنسیکلۆپیدیای ڕووسی، ژمارەی کورد لە باکوور ملیۆن و نیوێکە.
- پشکنینە ئاڕکیۆلۆژییەکانی ناوچەی ترگەلانی کەرکووک، لەلایەن زانایان د. کۆرنەر و پرۆفیسۆر چیراوە.
- عەبدولحەمید بەگی جاف بووە قایمقامی هەڵەبجە.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی گۆرانیبێژحسێن عەلی لە گوندی حەوت تەغار - هەفت تەغاری ناوچەی تەقتەق.