- گیرانەوەی بەغداد لەلایەن تورکەکانەوە، کە کوردەکانی نێوچەکانی بادینان و موسڵ و هەولێر و کەرکووک و شارەزوور، یارمەتیی عوسمانییەکانیاندا.
- یان ساڵی داهاتوو، هێرشی شای ئێران سەفییەدین، بۆسەر خان ئەحمەد خان، لە ناوچەی گۆلی زرێباری نزیک مەریوان، کە لە ئەنجامدا خان ئەحمەد خان شکا و پەنای بۆ عوسمانییەکان برد و نیشتەجێی موسڵ بوو، تاوەکو هەر لەوێ مرد.
- شێخ محەمەد نێوێک، لە ناوچەی دیاربەکردا بانگەشەی مەهدییەتی کرد و خەڵکێکی زۆری لە خۆی کۆکردەوە و پاشان لەلایەن عوسمانییەکانەوە گیرا.