- هێرشی تورک بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵڵا پاشا، بۆسەر بابانەکان، کە لە ئەنجامدا بابانەکان خراپ شکان.
- کۆچی دوایی ئەوڕەحمان پاشای بابانی میری بابان لە سلێمانی، ڕێکەوتی 17ی ڕەبیعولئەخیری 1228، کاتژمێر 5.
- لەدایکبوونی مێژوونووس و هۆزانەوانی ئافرەتی کورد ماهشەرەف خانم ناسراو بە مەستوورە.؟
- لەدایکبوونی هۆزانەوان ئەحمەد پریسی.
- مەحمود پاشای کوڕی ئەوڕەحمان پاشای بابان بووە میری بابان.
- ئەوڕەحمان پاشای بابان، بۆ جاری شەشەم کرایە میری بابان.
- بەستنی پەیمانی گوڵستان لە نێوان ئێران و ڕووسیادا، کە بە پێی ئەم پەیمانە بەشێکی خاکی کورد درایە ڕووسیا.
- میر مستەفا، دەستەڵاتی میرێتیی سۆران دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی، کە نێوی میر محەمەدی کۆرە بوو.
- ڕۆژهەڵاتناس کینیر بۆ یەکەمجار باسی ئەهلی هەقی کرد.