- هێرشی ڕەشید پاشای تورک بە بیست هەزار سەربازەوە بۆسەر کوردستان.
- هێرشی پاشا کۆرە بۆسەر بەدرخان پاشا.
- هەڵگیرسانی شۆڕشی بەدلیس بەسەرۆکایەتیی شەریف خانی بەدلیسی.
- هاوینی ئەم ساڵ: تورکەکان بە چل هەزار سەربازەوە، هێرشیان کردە سەر هەرێمە کوردەکان.
- کۆتایی ئەم ساڵ: کوردەکانی ناوچەی ئەتاگ، بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب بەگ ڕاپەرینێکیان سازکرد و لە ئەنجامدا ڕەشید پاشای والیی سیواس هێزێکی ناردە سەریان کە بریتی بوو لە دە هەزار سوارە و شەست تۆپ.
- نالی، هۆنراوە بەنێوبانگەکەی قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مرور ...، لە مەککە دەنووسێت.
- گەشتی جێمس بێلی فرەیزەر بۆ کوردستان.
- پاشا کۆرە پەیمانی دۆستایەتیی لەگەڵ ئێراندا مۆرکرد.
- کۆتایی دەستەڵاتی مەحمود پاشای بابان لە میرنشینی باباندا.
- ڕەزا قولیخان بووە والی ئەردەڵان.
- لەم ساڵەدا، ڕۆستەم ئاغا سەرۆکی هۆزی زەنگنە بووە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان میر محەمەد ساڵح نیعمەتوتوڵڵاهی لە ماهی دەشتی ناوچەی کرماشان، پەیڕەوکاری ئەهلی هەق بووە و نازنێوی حەیران عەلی شایە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان