- دامەزراندنی کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقیی کورد لە ئەستەمبوڵ، کە دامەزرێنەرەکانی ئەمانە بوون: ئەمین عالی بەدرخان، فەریق شەریف پاشا، شێخ عوبەیدوڵڵا زادە، شێخ عەبدولقادر ئەفەندی،....
- کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی زانیاری کوردان لە ئەستەمبوڵ، فێرگەیەکی بۆ منداڵانی کورد لە ناوچەی چەنبەرلی تاش لە ئەستەمبوڵ کردەوە.
- سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی ناوچەی دەرسیم، کە تا کۆتایی ساڵی ئایندە بەردەوام بوو.
- بەهاری ئەم ساڵ: تێکچوونی پەیوەندیی نێوان سوارەی حەمیدی و سووپای نیزامیی تورک.
- پایزی ئەم ساڵ: بەشێک لە هێزەکانی حەمیدی لەلایەن تورکەوە چەک کرا.
- نیوەی یەکەمی ئەم ساڵ: چالاکیی داگیرکارانەی تورک لە خۆرهەڵاتی.ک پەرەی سەند.
- پەرەسەندنی ڕاپەڕینی بەدلیس و پشتگیری کردنی لەلایەن هۆزە کوردەکانەوە.
- کێشانی نەخشەی کوردستان لەلایەن مارک سایکسەوە.
- بەدەستپێشخەریی ڕووناکبیران و تێکۆشەران لە گرنگترین شارەکانی کوردستاندا چەند یانەیەکیان دامەزراند، لەوانە لە شارەکانی بەدلیس، دیاربەکر، موش، ئەرزەڕۆم، موسڵ و موش. لە یانەی بەدلیسدا لە کۆتایی ئەم ساڵدا 700 کەس خۆیی تێدا نێونووس کردبوو.
- سورەییا بەدرخان بۆ چاپکردنی ڕۆژنامەی کوردستان، گەڕایەوە ئەستانە.
- شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی، بووە سیناتۆر لە ئەنجوومەنی عوسمانیدا و پاشانیش بووە سەرۆکی ئەنجوومەن.
- شۆڕشی تورکە لاوەکانی تورکیا، کە تەخت و تاراجی سوڵتان عەبدولحەمیدیان لە بندا هەڵتەکاند.
- کۆچی دوایی حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە لە کۆیە.
- کۆچی دوایی نووسەر ڕەسوڵ مەستی ئەفەندی لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا حەسەنی قزڵجی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان حاجی مەلا عەبدوڵڵای کۆیی.
- شەهیدکردنی ئیبراهیم پاشای میلی، سەرۆکی خێلی میلی لە چیای عەبدولعەزیزی خۆرئاوای کوردستان و دامرکاندنەوەی شۆڕشەکەی لەلایەن عوسمانییەکانەوە.
- دەرچوونی ڕۆژنامەیەکی کوردی بە نێوی ڕۆژنامەی یارمەتی و پێشکەوتنی کورد لە ئەستەمبوڵ، لەلایەن ئەمین بەدرخانەوە، ئەمانەش یاریدەدەری بوون: ئیسمایل حەقی بابان زادە، سەعید کوردی و عەبدولقادری شەمزینی.
- لەدایکبوونی سەدری قازی، برای پێشەوا قازی محەمەد.
- هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەوڵەتی عوسمانی، کە ژمارەیان 260 ئەندام بوو، کوردیش بە 8 نوێنەر بەشداریی تێدا کرد.
- ڕاپەرینی ئیبراهیم پاشای تیماوی لە نێوان ماردین و دیاربەکردا، پاشان سەرکوتکرا و دووریان خستەوە بۆ سیواس، لە دواتردا ئەم ئیبراهیم پاشایە، بووە میری میران لە سوارەی حەمیدییەدا.
- دەرچوونی لێبووردنی گشتی لەلایەن تورکەکانەوە، کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی بەر ئەو لێبووردنە کەوت و گەڕایەوە شاری ئەستەمبوڵ.
- بڵاوکردنەوەی دیوانی قهریاتی د. عەبدوڵڵا جەودەت، لە میسر بە زمانی تورکی، کە چەند هەڵبەستێکن و باسی چەوساندنەوەی کورد دەکەن.
- ڕوودانی شۆڕشی مەشروتەی تورکیا، کە کارێکی زۆری لە بزووتنەوەی کوردایەتی لە باکووردا کرد.
- دروستکردنی قوتابخانەی فەیسەڵیە لە سلێمانی، کە ساماندارەکانی شار 500 لیرەیان بە پیتاک بۆ دروستکردنی کۆکردووەتەوە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان حاجی باقی، ناسراو بە بەنگینە لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی هونەرکاری گۆرانیبێژ خاتوو بەهیجە ئیبراهیم یەعقوب ناسراو بە دایکی جەمال.
- بۆیەکەمجار گرامافۆن لەلایەن حاجی عەبدوڵڵا عەزیز و حاجی ئەمینی کاکە حەمەەوە لە مۆسکۆوە هێنرایە سلێمانی.
- کۆچی دوایی ئیبراهیم پاشا لە باکوور.