- سەرەتای ئەم ساڵ: بەرپابوونی شەڕێک لە نێوان شێخ عەبدولقادر شەمزینی و شێخ تەها شەمزینیی خزمیدا.
- سەرەتای ئەم ساڵ: تورکەکان کەوتنە پڕوپاگەندە لە دژی ڕووسەکان لە خۆرهەڵاتی.ک.
- کۆتایی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو: ڕووس کەوتە زۆرکردنی ژمارەی کونسوڵخانەکانی لە خۆرهەڵاتی.ک.
- سمکۆ، پەیوەندیی لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیادا دامەزراند.
- کۆتایی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو: لە خۆرهەڵاتی.ک، ڕووسەکان و کوردەکان لێکیان دەدا و تورکەکانیش هانی کوردیان دەدا و چەکیان دەدانێ.
- دەرچوونی پەڕتووکێک بەنێوی مێژووی کورد و ئەرمەن لەلایەن شاهبازەوە، لە ئەستەمبوڵ.
- دەرچوونی پەڕتووکێک لەسەر ئەهلی هەق لە مۆسکۆ لەلایەن مینۆرسییەوە.
- ئاب ئەنستاس کرملی هەردوو پەڕتووکی جلیوە و مەسحەفا ڕەشی یەزیدییەکانی بە کوردی و فەڕەنسی لە فەڕەنسا بڵاوکردەوە.
- فۆن هاندل، وتارێکی لەسەر گەشتێکی خۆی بۆ کوردستان بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- تورکەکان لە هێرشەکەیاندا بۆ خۆرهەڵاتی.ک، بە ئاشکرا پشتی مسکێنەکانیان دەگرت، تاوەکو دووبەرەکی بخەنە نێوان ڕیزی کوردەوە.
- بەهاری ئەم ساڵ: عەبدولڕەزاق بەدرخان گەشتێکی لە نێوان سنووری تورکیا و ڕووسیادا کرد و لەگەڵ سەرۆکە کوردەکان و نوێنەرە ڕووسەکاندا گفتووگۆی کرد، نیازی ئەم گەشتە ئەوە بوو کە کوردەکانی ئێران و تورکیا لە دژی داگیرکەران ڕێک بخات.
- هاوینی ئەم ساڵ: گەشتی مینۆڕسی و شپلی، لە کوردستاندا.
- نێوەڕاستی ئەم ساڵ: گفتووگۆی عەبدولڕەزاق بەدرخان لەگەڵ ئەلڤیرێڤی یاوەری کونسوڵی ڕووسی لە وان.
- پایزی ئەمساڵ: بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەیەکی زۆر لە کوردستاندا لە دژی تورکەکان و بڵاوبوونەوەی دروشمی ئەم خاکە خاکی خۆمانە لە نێو کوردا.
- ڕۆدۆلف فڕانک نامیلکەیەکی بە زمانی ئەڵمانی لە بارەی شێخ عودەیی سەر گەورەی یەزیدییەکانەوە بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی چەند باسێکی ستراتیژی لەسەر باشووری کوردستان بە زمانی ئەڵمانی، لەلایەن ئێڤاڵد بانزەوە.
- کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقیی تورک، بڕیاریاندا کە هەرچی ڕەگەزی ناتورک هەیە بیکەنە تورک کە لەوانە کوردیشی دەگرتەوە.
- نیشتەجێبوونی مینۆرسکی، کە کورد ناسێکی بەنێوبانگە لە نێوچەکانی مەهاباد و بۆکان بە نێوی باڵوێزی ڕووسەوە.
- بڵاوکردنەوەی هەڵبەستە فارسییەکانی مەجدی لە تاران.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان خاتوو پیرۆزی کچی حەسەن کەنۆش.
- لەدایکبوونی سەیفی قازی، برای پێشەوا قازی محەمەد.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان ئەحمەد دەروێش، ناسراو بە ئەخۆل لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر وەزیری نادری لە کەفکاس.