- مێژوونووسی کورد داماو حوسەین حوزنی موکریانی، بۆیەکەمجار لە شاری حەلەب، چاپخانەیەکی کوردیی دامەزراند.
- ڕووخانی فەرمانڕەوایی بانە لە خۆرهەڵات.
- نزیکەی 16 هەزار کورد لە نێو هێزی سێیەمی لەشکری تورکدا بوون لە دژی ڕووس.
- شێخ مەحمودی بەرزنجی، بە لەشکرێکی گەورەی کوردەوە ڕووە و بەسرە کشا، تاوەکو ڕێ لە هاتنەناوەوەی ئینگلیز بگرێت، بەڵام هەرکە زانی کە ڕووسەکان هاتوونەتە نێو کوردستانەوە یەکسەر دەگەڕێتەوە.
- بەهاری ئەم ساڵ: ڕاپەڕینی هۆزی ئەیلۆی ئاسووری لە هەکاری لە دژی تورک و بە یارمەتیی ڕووس.
- د.ت، بڕیاری ڕاگواستنی ئەرمەنییەکانی ناوچەی ئەنەدۆڵیدا.
- کۆچی دوایی مەلا ئەحمەدی مەلا شەریف.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی ناسراو بە موخلیس.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان میرزا مەحمودی سابڵاخی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا عەبدوڵڵای عیرفان.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا حەمدون - حەمدییە کوێر.
- دەیان هەزار کورد لە باکوور بەهۆی جەنگەوە کوژران.
- سەرەتای ئەم ساڵ: شکانی تورک لە بەردەم ڕووسدا و ناوچەی وان، کەوتە دەس ڕووسەکان.
- تا 1918، سمکۆ تاکە هێزی بەدەستەڵاتداری باکووری خۆرهەڵاتی ئێران بوو.
- بەهۆی زۆرداریی تورکەکانەوە، ژمارەیەکی زۆری ئاسووری ڕوویانکردە نێوچەکانی ورمێ.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان ئەبوبەکر هەوری لە گوندی چنارەی ناوچەی دەربەندیخان.
- لەدایکبوونی نووسەر مەحمود ئەحمەد لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ تالیب مەجید ناسراو بە تەلێ.
- لەدایکبوونی نووسەر مامۆستا عەلادین سوجادی.
- لەم ساڵەدا، ڕێژەی قوتابیانی سلێمانی لەسەدا 10ی هەموو قوتابیانی ئێڕاق و باشووری.ک بووە.