- تا 1949: دەرکردنی گۆڤاری گەلاوێژ لەلایەن ئیبراهیم ئەحمەد و عەلادین سوجادییەوە.
- دەستپێکردنی جەنگی جیهانیی دووەم.
- کۆمەڵەی زانست لە زانکۆی گوێتینگنی ئەڵمانیا، بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆر ئاڕسەر کریستێنسن باسێکی 386 لاپەڕەیی زمانەوانییانەی لە بارەی شێوەزمانی کوردیی گەروس و سنەیی و کرماشانی و کێلون و ئەبدویی بڵاوکردەوە.
- دەرچوونی یاسای ئینحیساری تووتن لەلایەن ئێڕاقەوە، بۆ باشووری کوردستان.
- لەدایکبوونی ڕۆژنامەنووسی کورد کامەران قەرەداخی لە بەغداد.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا فەتاح وەهبی.
- دەرمانخواردکردنی سەید تەها لەلایەن د.ا لە تاران.
- لەدایکبوونی د. سامی عەبدولڕەحمان - سامی لە ژەنگار.
- لەدایکبوونی نووسەر و وەرگێری بە نێوبانگی کورد جەلال تەقی لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان عەلی حەسەنیانی، ناسراو بە هاوار لە شاری مەهاباد.
- شاری ئەسکەندەروونە، لە سووریا سەندرایەوە و خرایە سەر تورکیا.
- کۆچی دوایی جەمیل سدقی زەهاوی، نێوبراو هۆزانەوانێکی کوردی عارەب زمانە.
- کردنەوەی ڕادیۆی کوردی لە بەغداد، کە کامیل کاکە ئەمین بەرنامەکانی بە کوردی پێشکەش دەکرد.
- بە پێی ئاماری ئەم ساڵ، نیو ملیۆن کورد لە باشووری.ک هەیە.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵ، 3.910.000 ملیۆن کورد لە ئێراندا هەیە.
- نوێکردنەوەی نوێنەرایەتیی فایەق شێخ ڕەئوف تاڵەبانی لە کەرکووک بۆ ئەنجوومەنی ئێڕاقی.
- ساڵح زەکی ساحێبقڕان بووە پارێزگاری هەولێر.