- ئیبراهیم ئەحمەد بەهۆی کاری سیاسییەوە بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک زیندانی کرا.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی ڕێزمانی کوردی، بە کوردی لە یەریڤان لەلایەن قەناتی کوردۆوە، کە تائێستا چوار جار لە ساڵانی 949 و 956 و 960 و 970دا، چاپکراوەتەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی نەخشە بەردینەکانی ئەشکەوتی کوندۆک بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن تۆفیق وەهبییەوە.
- ئەفسەری کورد حوسنی زەعیم، کودەتایەکی سەربازیی لە سووریا کرد و فەرمانڕەوایی گرتە دەست و بووە سەرۆک کۆماری سووریا، حوسنی برازییشی ڕاسپارد کە کابینەی وەزیران چێ بکات. بەڵام ئەم کارە 3 مانگی خایاند و دژە کودەتایەکی لەلایەن سامی حەناویدا بەسەر کرا و هەموویان دەستکوژ کران.
- دامەزراندنی یەکەمین کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، لەلایەن عیسمەت شەریف وانلی، نورەدین زازا، عەبدوڵڵا قادر و ئەوڕەحمانی قاسملوەوە، بەڵام لە ئاکامدا قاسملو چووە نێو خوێندکارانی ئێرانییەوە و کۆمەڵەکە هەڵوەشایەوە.
- گەڕانەوەی ئەسعەد خودایاری - قادر شەریف لە باشوورەوە بۆ خۆرهەڵات، لە ئەنجامدا پۆلیس لە مەهاباد گرتی، نێوبراو ئەندامی حدکا بوو.
- د. ناجی عەلایلی سەرۆکی گشتیی شوێنەوارەکانی ئێڕاق، لە ناوچەی بەردە بەڵەکی نزیک چەمچەماڵدا، شوێنەواری مرۆڤی چاخی بەردینی کۆنی دۆزییەوە.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ حەمدی ئەفەندی ئەمین ئاغا.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان بابە عەلی بێدار خانەقی.
- هاتنی خولە پیزە و هاوڕێیانی بە نێهێنی بۆ سلێمانی، تاوەکو گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمدا بکەن، لە ڕێی شێخ قادری بەرزنجی و حەپسەخانی نەقیبەوە، بەڵام ڕێک نەکەوتن.
- یاریکردنی شانۆنامەی هاملێت لەلایەن قوتابیانی دوانێوەندیی سلێمانییەوە.