- دامەزراندنی سوپای داگیرکەری ئێراقی، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە.
چواردە ئەفسەری دەرچووی مەدرەسەی حەربی عوسمانلی کە هەشتیان کورد بوون، لە شەشی ڕەشی کانوونی دووەمی ساڵی 1921دا بەشدارییان لە درووستکردنی یەکەم فەوجی سوپای ئێراقدا کردووە و کردیان بە بناغەی سوپای کوردکوژی ئێراق... ئەمەش ناوی کوردەکانیانە:
یەکەم: لیوا ڕوکن #جەعفەر عەسکەری#.
دووەم: ڕائید #تۆفیق وەهبی# بەگ.
سێیەم: نەقیب #محەمەد ئەمین زەکی بەگ#
چوارەم: ڕائید یاسین حیلمی سەلمان هاشمی (ئەمیان خۆیی بە کورد نەزانیوە)
پێنجەم: ڕائید #بەکر سدقی# شەوقی عەسکەری
شەشەم: عەقید عەبدولحەمید ئەحمەد
حەوتەم: ڕائید سەعید محەمەد
هەشتەم: نەقیب حەسەن حسێن عەسکەری
ئەو سوپایەی ئەو ئەفسەرە کوردانە بەشدارییان لە دامەزراندنیدا کرد، بوو بەو دڕندەیەی کە کوردی ئەنفال کرد و کیمیای بە سەر شار و گوندەکانیدا باراند. سێ لەو ئەفسەرانە خەڵکی گوندی عەسکەر بوو و ئەو گوندەش چەندین جار خاپوور کرا و کیمیایی بە سەردا باری و بەر ئەنفالی ئەو سوپایەش کەوت.[1]
وێنەی هاوپێچ: ژمارەیەک لەسەربازەکانی فەوجی ئیمام موسای کازم، یەکەم فەوجی سوپای ئێراق کە لە 06-01-1921دا بە بڕیاری حاکمی بەریتانی ئەو کاتەی ئێراق لە دەستەیەک لەئەفسەرو سەربازەکانی دەوڵەتی عوسمانی دامەزرێنرا.[2]