- کۆمەڵەی سەربەخۆیی کورد، بیرخەرەوەیەکی پێشکەشی دەوڵەتە هاوپەیمانەکان کرد، کە تێیدا داوای کیانێکی کوردیی سەربەخۆ لە دەوڵەتی عوسمانی دەکەن، کە نێوچە کوردنشینەکانی ئێرانیش بگرێتەوە.
- سەرەتای ئەم مانگە: نوێنەرانی ناوچەی کوردستان لە شارەکانی وان، ئەرزەڕۆم، تەرابزون، هەکاری و بایەزید داوای لاچوونی عەبدولقادریان لە نوێنەرایەتی کرد.