- بەستنی کۆنگرەی سیڤەر، کە بەهۆیەوە بڕیاری مافی چارەی خۆنووسینی کورد دەرکرا، کە سێ مادەی باسی کێشەی کوردی دەکرد کە ئەوانیش ئەمانە بوون 62،63،64. ئەمانە ئەو 3 خاڵەن کە لە کۆنگرەی سیڤەردا هاتووە: بەندی 62: کۆمیسیۆنی ئەستەمبوڵ لە 3 ئەندام پێکدێت کە حوکومەتەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتالیا بە ڕەسمی دەستنیشانیان دەکەن. هەتا 6 مانگ دوای مۆرکردنی ئەو پەیمانە ئەو کۆمیسیۆنە نەخشەیەک بۆ خودموختاری ئۆتۆنۆمی نێوخۆیی، ئەو مەڵبەندانە پێشکەش دەکات، کە زۆربەی دانیشتووانیان کوردە و کەوتوونەتە خۆرهەڵاتی چۆمی فورات و باشووری ئەرمەنستان، کە دەکرێت لەمەودوا سنووریان بۆ دیاری بکرێت، یان کەوتوونەتە باکووری سنووری نێوان تورکیا و سوریا و میزوپۆتامیاوە، وەک لە بڕگەکانی بیستوهەفت و دوو 2، 3دا هاتووە، ئەگەر کۆمیسیۆنەکە لەسەر مەسەلەیەک نەیتوانی بڕیارێکی تەکڕایی وەبگرێت، هەرکام لە ئەندامانی کۆمیسیۆن مەسەلەکە لەگەڵ حوکومەتی خۆی دێنێتە گۆڕێ. ئەو بەرنامە پارێزگاری تەواوی ئاسورییەکان و کەمایەتییە نەتەوەیی و ڕەگەزییەکانی دیکە لەو مەڵبەندەدا دابین دەکات، بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە کۆمیسیۆنێک لە نوێنەرانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتالیا و ئێران و کوردەکان بۆ پشکنین و بڕیاردان لەسەر هەر چەشنە دەسکارییەک کە بە گوێرەی شەرتەکانی پەیمانی سنوور لە نێوان تورکیا و ئێراندا، لەسەر سنووری تورکیا ئیمکانی هەبێت، سەر لەو مەڵبەندانە دەدات. بەندی 63: حوکومەتی تورکیا لە ئێستاوە دەستەبەر دەبێت کە هەموو بڕیارەکانی ئەو 2 کۆمیسیۆنە کە لە بەندی 62دا باسکراون قبووڵ بکات و هەتا 3 مانگ پاش ئەوەی کە پێی ڕاگەیەندرا جێبەجێیان بکات. بەندی 64: ئەگەر تا ساڵێک پاش ئیمزاکردنی ئەم پەیمانە، کوردەکانی دانیشتووی ئەو مەڵبەندەی لە بەندی 62دا داریکراوە، بە ئەنجومەنی کۆمەڵەی گەلانیان ڕاگەیاند کە زۆربەی دانیشتووانی ئەو مەڵبەندە دەیانەوێت لە تورکیا جیاببنەوە، و ئەنجومەنیش دانی بەوەدا نا کە ئەوانە داتوانن سەربەخۆ بژین و ڕایسپارد کە سەربەخۆیییان بدرێتێ، تورکیا لە ئێستاوە دەستەبەر دەبێت کە ئەو ڕاسپاردەیە قوبوڵ بکات و لە هەموو مافێکی خۆی لەو مەڵبەندە دەست هەڵگرێت. چۆنیەتی دەستبەرداربوونی تورکیا لەو مافانە بە درێژی لە پەیمانێکی تایبەتیدا باس دەکرێت، کە لە نێوان تورکیا و هاوپەیمانە گەورەکاندا دەبەسترێت. کاتێک حوکومەتی تورکیاش لە مافانە دەستبەردار بوو، ئەگەر کوردەکانی ویلایەتی موسڵ بەدڵخوازی خۆیان ویستیان بچنە پاڵ ئەو حوکومەتە کوردەوە، هاپەیمانە گەورەکان هیچ چەشنە بەرگرییەک ناکان.