- دامەزراندنی پارتی برایی لە باشووری کوردستان بە سەرۆکایەتیی شێخ لەتیفی شێخ مەحمود.
- دامەزراندنی پارتی پشتیوانیی کورد لە باشووری کوردستان.
- دامەزراندنی پارتی هیوا بەسەرۆکایەتیی مامۆستا ڕەفیق حیلمیی نەمر، لە باشووری کوردستان.
- چەند کەسێکی خەڵکی مەهاباد لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا، باسی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردیان کرد.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی هەزار بێژ و پەند لەلایەن مەعروف جیاوکەوە لە بەغداد، کە بریتییە لە هەزار پەندی پێشینانی کوردی.
- کاڕڵ هەدانک، باسێکی زانستانەی زۆر وردی لەسەر شێوەزمانی بۆتان و یەزیدییەکان بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- لەدایکبوونی مێژوونووس کرێس کۆچێرا، لە فەڕەنسا، نێوبراو چەند لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر مێژووی کورد نووسیوە.
- کۆچی دوایی سوورەییا بەدرخان.
- کۆچی دوایی حاجی مەلا سەعیدی کەرکووکی زادە، نێوبراو بازرگان و ئەندامی ئەنجوومەنی مەبعوسانی عوسمانی بووە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان میرزا غەفووری حاجی هۆمەر.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ مەلا کەریم ئەحمەد.
- گیرانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ خۆرهەڵاتناسان لە شاری بڕۆکسلی پێتەختی بەلژیک، کە مینۆرسکی تیۆرییەکەی خۆیی دەربارەی کورد بڵاوکردەوە و گووتی کە کورد نەوەی مادەکانە.
- بڵاوبوونەوەی پەڕتووکێک بەنێوی لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ئێزیدییەکان لە سووریا و چیای ژەنگار لەلایەن لاسکۆ نێوێکەوە.
- لەدایکبوونی عەبدولوەهاب ئەتروشی لە شارۆچکەی ئەتروشی باشووری.ک.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ عەزیزی شاروخ لە شاری مەهاباد.
- هنری فیڵد، لەم ساڵەدا، ژمارەی خێزانەکانی هۆزی شوکاکی بە 1500 داناوە.
- دەرچوونی پەڕتووکی مزگەوتەکانی سلێمانی و فێرگە ئایینییەکان، بە زمانی عارەبی لەلایەن مەلا مەحمودی قزڵجییەوە.
- دامەزراندنی قوتابخانەی نێوەندیی کچانە لە سلێمانی.
- پووچەڵکردنەوەی مۆڵەتی قوتابخانەی زانستی لە سلێمانی.
- دامەزراوی ویڵسۆن، یەکەمین لێکۆڵینەوەی لەسەر بەستی دوکانی باشووری.ک کرد.
- لەدایکبوونی نەریمان عەزیز پشتیوان لە خانەقین.
- لەدایکبوونی فوئاد مەعسوم لە شاری کۆیە.