- نێوەڕاستی ئەم مانگە: چوونی نوری سەعید و ماجید مستەفا بۆ شارەکانی باشووری کوردستان و نوری سەعید لە هەندێک وتاریدا کە بۆ خەڵکی کوردی خوێندەوە، وای نیشاندا کە بەرگری لە مافی نەتەوەییانەی کورد دەکات.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: ماجید مستەفا چووە لای مستەفا بارزانی بۆ گفتوگۆ، لەو گفتوگۆیەدا پارێزەری شاری موسڵ و کاربەدەستێکی ئینگلیز بەنێوی کینچەوە بەشدار بوون، پارێزەری موسڵ بە بارزانیی گووت: کە دەبێت 11 مەترەلۆز و 72 تفەنگ و ئەو 250 سەربازەی کە بۆ لای ئێوە ڕایانکردووە، پێویستە بیانگەڕێنێتەوە.