- کوردەکانی باشوور، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاهەنگێکی مەزنیان لە شاری بەغدادا سازکرد لە باخچەکانی هۆڵی مەلیک فەیسەڵ هۆڵی گەل، کە تێیدا گەلێک وتار خوێندرایەوە.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری هەڵالە لە شاری بۆکانی خۆرهەڵات، کە ئۆرگانی یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستان بوو، تەنێ 3 ژمارەی لێ دەرچوو.