- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی نەریتی کوردی پشت کەفکاس، لەلایەن ئەمینی ئەڤداڵەوە، لە یەریڤان.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی فۆلکلۆری کوردی لە یەریڤان لەلایەن حاجی جوندییەوە.
- بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ڕووسی - کوردی لە مۆسکۆ، لەلایەن چ.خ. باکایێڤەوە.
- بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی ڕووسی - کوردی لە سۆڤیەت، لەلایەن ئی. ئۆ. فاریزۆڤەوە.
- دەرچوونی پەڕتووکی خوێندەواری بە زمانی کوردی لە بەغداد لەلایەن جەمال نەبەزەوە.
- بەشداری کردنی یەکێتی لاوان و قوتابیانی کوردستانی سەربە پدک لە ڤیستیڤالی لاوان و خوێندکاران لە مۆسکۆ.
- دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد، لە خۆرئاوای وڵات، بە سەرۆکایەتیی نورەدین زازا و ئەندامە بەرزەکانیشی عوسمان سەبری و حەمید دەروێش بوون، ئامانجی ئەم پارتە سەربەخۆیی هەموو کوردستان بوو.
- لەدایکبوونی هۆزانڤان و هونەرکاری کورد دلاور میقری لە دیمەشق.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری هیوا.
- ڕوودانی لافاوە گەورەکەی شاری سلێمانی، کە بووە هۆی خنکاندنی دەیان کەس و ڕووخاندنی ژمارەیەکی زۆر خانوبەرە.
- سەرژمێرییەکی گشتیی دانیشتوانی باشووری کوردستان و ئێڕاق کرا، لەو سەرژمێرییەدا ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی 33 هەزار کەس و هەولێر 27 هەزار کەس و کۆیە 7800 کەس دەرچوون.
- لە سەرژمێریی گشتیی ئێڕاقدا، زۆرینەی دانیشتووانی کەرکووک کورد دەرچوون، هەربۆیە پاشتر بەعسییەکان تۆمارەکانی ئەم سەرژمێرییەیان فەوتاند.
- ئازادبوونی کەریمی حیسامی لە زیندانی د.ا.
- کۆچی دوایی شاکیر موجریم کە وەزیری بروسکە و پۆست بوو لە حوکومەتی پاشانشینی کوردستاندا.
- کۆچی دوایی وسو ئاغای عەبدوڵڵا ئاغا، نێوبراو دەمڕاستی شێخ مەحمود بوو.
- کۆچی دوایی کەریمی کاکە زاڵ، نێوبراو پێشمەرگەیەکی زۆر ئازای نێو سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان کانی لە هەولێر، نێوی عەبدولجەبار ئاغایە.
- لەدایکبوونی هونەرکاری شانۆ کەمال ڕەئوف هەنجیرە لە شاری سلێمانی.
- چوونی مەلیک فەیسەڵ بۆ شاری سلێمانی.
- لەم ساڵەدا، ئاماری دانیشتوانی باشووری.ک، 1.733.100 کەس بووە.
- لەدایکبوونی نووسەر، عەبدوڵڵا تایەر بەرزنجی.
- ئەم ساڵ، لە شۆڕەویدا 12 پەڕتووکی کوردی هاتە چاپکردن.
- دامەزرانی تیپی هێرش بۆ تۆپی پێ لە سلێمانی.
- دامەزرانی تیپی خەبات بۆ تۆپی پێ لە سلێمانی.
- دامەزرانی تیپی هیوا بۆ تۆپی پێ لە سلێمانی.
- دامەزرانی تیپی ئاسۆ بۆ تۆپی پێ لە سلێمانی.
- دامەزرانی تیپی ئەزمەر بۆ تۆپی پێ لە سلێمانی.
- یاریکردنی شانۆنامەی پیسکەی تەڕپیر لەلایەن کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانییەوە، کە لە دەرهێنانی مامۆستا ڕەفیق چالاک بوو.
- تیپی موزیکی مەولەوی، چەند ئاهەنگێکی لە شارەکانی هەولێر و کۆیە ڕێکخست و سوودەکەی پێشکەشی لێقەوماوانی لافاوەکەی سلێمانی کرا.
- بە پێی ئاماری ئەم ساڵ، ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی بە شارۆچکەکانی دەوروبەرییەوە، 305.519 کەسە، بەڵام ژمارەی دانیشتوانی نێوشاری سلێمانی بە تەنێ 48.812 کەسە.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی پەیکەرتاش هادی زیائەدین لە شاری سنە.